سیامەک یاسمی لە تاران سالی 1925 لەدایک بووە، سیامەک دەرهێنەرێکی بەناوبانگی سینەمای ئێران بوو، کوڕی ڕەشیدی یاسمی بوو. سیامەک خوێندنی خۆی لە بواری مافدا لە زانستگەی تولوزی فەڕەنسە تەواو کردبوو، بەڵام ستودیۆ پوریا فیلمی لە تاران دامەزراند و بەماوەی 23 ساڵ سەرقاڵی کاری سینەما بوو. بەرهەمی ئەو هەوڵەی بووبە 33 فیلم، کە نموونەکەی ئەمانەیە: (لیلی و مجنون، بر آسمان نوشتە، تنگە اژدها، دالاهو، گنج قارون). سیامەک بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە تاران کۆچی دوایی کرد ساڵی 1994. سیامەک شاعیریش بوو و کۆمەڵە هۆنراوەکانی 7 ساڵ دوای مەرگی چاپ و بڵاو کرایەوە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 459 مرة