لەشارۆچکەی شەقڵاوەی گەشتیاران حەوت هەزار شوێنیان بەکرێ گرتووە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت: چاوەڕێ دەکرێت ئێوارانی جەژن سەد هەزار کەس لەناو شارەکە بمێننەوە.
جوان ڕەفیق، قایمقامی قەزای شەقڵاوە ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا ئەو ئامارانەی لەبەر دەستە گەشتیاران حەوت هەزار شوێنی گەشتیاریان بەکرێ گرتووە بۆ مانەوەی شەو.
قایمقامی قەزای شەقڵاوە باسی لەوەشکرد: پێشبینی دەکرێت ئێوارانی جەژن زیاتر لە سەد هەزار کەس لەناو شەقڵاوە بمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: چەند لیژنەیەک پێکهێنراوە تایبەت بە بازارٍ، هاتووچۆ و ئەمنی بۆ ئەوەی هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوونەدات.[1]