کەمپەینی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان زیاتر لە 38 ملیۆن دیناری کۆکردەوە و بەسەر کەمئەنداماندا دابەشکرا.
(9ی ئابی 2019) لە بارەگای یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان هاوکاری جەژن بەسەر کەمئەنداماندا دابەشکرا.
سامان حسێن، سەرپەرشتیاری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: زیاتر لە 38 ملیۆن دیناریان بەدەست گەیشتووە، جگە لەوەش لەلایەن کەسایەتییەکانی #سلێمانی#ەوە خواردن پێشکەشی سەدان خێرانی کەمئەندام کراوە، ئەمڕۆ هەر خێزانێکیش بڕی 75 هەزار و بڕێک خواردنیان پێدەدرێت.
جێی ئاماژەیە: لەم کەمپەینەدا فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری نیشتمانیی هاوکاری پێشکەشی 150 خێزان کرد.[1]