نەگۆزەی نزيک بە ئاوان نە ژنی نزيک بە باوان
بۆ گۆزەکە وتراويشە(گۆزەی ئاوێ لەڕێی ئاوێ) يان(گۆزە هەموو جارێ بەساغی ناگەڕێتەوە) هەڵبەت ئيديۆمی دووەمە وايکردووە بوترێت(نەگۆزەی نزيک ئاوان) کاتێک گۆزەيەک نزيک ئاو بێت هەڵگرتنی لەشان خۆشتر دەبێت و زوو زووش دەبرێتە سەرئاوان، ئينجا وتراويشە گۆزە هەموو جارێ بەساغی ناگەڕێتەوە، بۆيە ووتراوە گۆزە نزيک کانی و کانياو و سەرچاوان نەبيت لەبەر ئه و حاڵەتەيە، هەروەها ژنی نزيک بەباوانيش پەسند نەبووە چونکە مرۆڤ هەموو دەمێک کۆک و تەباوڕەبا نی يە ئەگەر نزيکی باوانی بێت زوو زوو دەچێتەوە ماڵە باوکی لەبەر ئەمانەيە کورد وتويەتی(نەگۆزەی نزيک ئاوان نەژنی نزيک بە باوان).
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,274 مرة