دەستی چەوری خۆت بەمن مەسڕە
ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ زۆر بەکاردەهێنرێن لە ئيديۆم و پەندی کورديدا(ئه و دەستە موحتاجی ئه و دەستە نەبێت، پياوی سەری بچێت قسەی نەچێت، چاوی لەدەری، خۆڵی تێوەرێ...تاد) لێرەش دووبارە دەست کراوەتەوە ناو ئيديۆم، ئەگەر کەسێکی دەست چەور دەستی بەتۆ يان بەمن سڕی ئەوا دەستی خۆی پاک دەبێتەوە وپيسەکەی دەنوسێت بە جل و بەرگمانەوە ئەمە واتە ڕاستەقينەکەيە، بەڵام مەبەست و دەربڕينەکە ئەوەيە خەڵکانێک عەيب و عاری خۆيان و شەرمەزارييەکەيان دەخەنە ئۆباڵ و ئەستۆی کەسانيتر بۆيە کورد بۆ بەرپەرچی ئه و جۆرە کەسانە وتويەتی(دەستی چەوری خۆت بەمن مەسڕە) واتە حەقيقەت ئەوە تۆی خاوێن نيت نەک ئێمە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,277 مرة