1. ناوهێنانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پارێزگاکان پێچەوانەیە لەگەڵ دەستوری عێراق بەتایبەتی مادەکانی 117 و 121، بۆیە پێویستە لە بودجەدا لە بری پارێزگاکان ناوی هەرێم بێت.
2. بەشداریکردنی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڕشتنی بودجە.
2. دەستکارینەکردنی ڕێژەی 17% بۆ هەرێم بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لە ساڵی 2005.
4. دابینکردنی پشکی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی نەفەقاتی سیادی بە مووچە و مەشق و پڕچەککردن.
5. دابینکردنی بەشی هەرێمی کوردستان له و بودجەیەی بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی دانراوە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2019ی عێراق.
6. یەکسانکردن و پێدانی شایستە داراییەکانی بەڵێندەران لە نێوان هەرێم و بەغدا.
7. پێدانی پشکی هەرێم بە ڕێژەی 17 لەسەد له و قەرزه دەرەکییانەی دەدرێنە حکومەتی عێراق.
8. پێدانی پشکی شەهید و ئەنفاکراو و زیندانیانی سیاسی لە چوارچێوەی نەفەقاتی سیادی.
9. دیاریکردنی پشکی هەرێم له و بڕە بودجەیەی وەکو یەدەگ بۆ حاڵەتی فریاگوزاری تەرخانکراوە.
10. پێداچوونەوە بە نەفەقاتی سیادی لە بواری نەوت و گرێبەستەکان و سەرجەم بوارەکان.
11. پێدانی شایستە داراییەکانی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم کە سەر بە بەغدان لە چوارچێوەی بودجەی نەفەقاتی سیادی.
12. دیاریکردنی پشکی هەرێم لە نەفەقاتەکانی وەزارەتی نەوت و ئه و گرێبەستانەی دەکرێت.[1]
#11-11-2018#