بەرگەکەم شڕە لێمان ببورە
کەوای سور پڵاو دەخوا، مەشهورە [1]
شڕ= دراو
مەشهور= بەناوبانگ
کابرایەکی نەناسیاو بەجلێکی شڕۆڵەوە دەچێتە مەجلسێک لە خواری خوارەوە جێگەی پێددەن و بایەخێکی ئەوتۆی پێنادەن، دوای چەند ڕۆژێک بە کەواو جلێکی جوانەوە دەچێتە هەمان مەجلس فەرمووی لێدەکەن و لە سەرەوە دایدەنێن و ڕێزی دەگرن، کاتی نان خواردن دێ کابرا چمکی کەواکەی دەگرێ و دەڵێ: کەوا فەرموو بخۆ!
مەجلسیش دەڵێن کەوا چۆن دەخوا؟ کابراش دەڵێ من هەمان ئەو پیاوەم کە بە جلی شڕۆڵەوە لە هەمان دیوەخانی ئێوەدا لە خوارەوە جێگەتا پێ بەخشیم.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,928 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!