ڕۆژی 16ی ئەم مانگە، لە شارەدێی چوارقووڕنەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین ژنێکی گەنج بەناوی (س.س)، تەمەنی 18 ساڵ 40%ی جەستەی سووتا و پاش چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە، برایەوە ماڵەوە و لەوێ جارەسەری بۆ دەکرا، شەوی ڕابردووش دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕاپەڕین، گیانی لەدەستدا.
بە پێی وتەی پۆلیسی ڕاپەڕین، هۆکاری سووتانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە خەریکی دورستکردنی خورادن بووە و بە ئاگری تەباخەکە سووتاوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەشی، کە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، س.س، بەهۆی ئەوەی فشارێکی زۆری لەسەر بووە لە ماڵەوە، خۆی خۆی سوتاندووە، بەڵام لەکاتی ئیفادەدانی بۆ پۆلیس، بەهۆی ئەوەی ئومێدی هەبووە لە ژیاندا بمێنێت، وتویەتی، گوایە بەهۆی ئاگری تەباخەوە سوتاوە.
بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز ڕۆژانە لەگەڵ ڕووداوەکان لای خۆی تۆماریکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئەمڕۆ، 237 کەس لە هەردوو ڕەگەز لە باشوری کوردستان کوژراون یان خۆیان کوشتووە، ئەمە بێجگە لەو کوشتنانەی، کە بەهۆی کردەوەی تیرۆریستییەوە ڕوودەدەن و ئەوانەی کە بە ڕۆژنیوز نەگەیشتوون.[1]
#29-09-2018#
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,657 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!