بۆ بەڕێز/ محەمەد حەلبوسی
سڵاوی دۆستانە..
متمانەپێبەخشینتان بە (169) دەنگ بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، متمانەیەکی نیشتمانی، دەستووری، ڕێککەوتنی لایەنە خەمخۆرەکانی عێراق و کوردستانە، بۆ دەربازکردنی عێراق لە تەنگژە سیاسییە دەستوورییەکانی ئەم قۆناخە، لەم هەلومەرجە دژوارەی ناوچەکە و عێراقدا.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لەکاتێکدا پیرۆزبایی لەخۆتان و پێکهاتەی سوننە خەمخۆرەکانی عێراق دەکات، بەم متمانەوەرگرتنەتان، هاوکات چاوەڕوانین، بەسەرۆکایەتی جەنابتان، پەرلەمان، شکۆی دەستوور بۆ دەستووری هەمیشەیی عێراق، بەتەواوی مادەو بڕگەکانی بگێرێتەوە، هەروەها ئومێدەوارین، ئەو کێشانەی لە خولەکانی ڕابووردووی پەرلەماندا، بە پیلانگێڕیی، کێشە دەستووری و سیاسییەکانیان چارەسەر نەدەکرد، لەم خولەی پەرلەمانی عێراقدا و بەسەرۆکایەتی بەڕێزتان، زەمینەی متمانەی نێوان فراکسیۆنەکان و ژینگەی دۆستایەتی سیاسی، پابەندبونی دەستووری، لەناو هۆڵی پەرلەمان بگەڕێتەوە.
گەلی کوردستان، هەمیشە، لێبووردە بووە و بەردەوام بەشێک بووین لە چارەسەری کێشەکان. لەبەرامبەریشدا چاوەڕوانین، ئەو غەدرانەی لەسەر بڕگە بەبڕگەی مادەی 140 و بودجە و مووچە و پرسی نەوت، گاز و #پێشمەرگە#، هاوکات گێڕانەوەی دەسەڵاتی مەدەنی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، پێدانەوەی شایستەیی دوا هەڵبژاردن بە لایەنی براوە، ئومێدەوارین ئەو پرس و ئەرکانە، بەکردەوە بخەنە بەرنامەی کاری بەڕێزتان و جێگرە بەڕێزەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
جارێکی دیکە، پیرۆزتان بێت متمانەی زۆرینەی پەرلەمان، لە پێنجەمین خولدا، شەرەفی سەرۆکی پەرلەمانتان پێدرا.
سەرکەوتووبن
مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#15-09-2018#
کوردستان - #سلێمانی#