$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- جێگری بەڕێوەبەری ئابوری ناوچەی ئازادی #ماکۆ#، لە پارێزگای #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایکرد کارگەیەکی تواندنەوەی ئاسن لە شاری ماکۆ لە ناوچەی ئازادی ئه و شارە دەکرێتەوە.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153220/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=سنە، یادی شەهیدانی سێدارە کرایەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153220/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- شەوی ڕابردوو لەسەر بەرزاییەکانی ئاویەری #سنە#، ژمارەیەک چالاکوان گردبوونەوە و یادی #زانیار مورادی#، #لوقمان مورادی# و #ڕامین حسێن پەناهی#یان کردەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- #قوباد تاڵەبانی# سەردانی پارێزگای #هەڵەبجە#ی کرد، هاوکات هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بازرگانان و وەبەرهێنەرانی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە و بەبڕی 11 ملیار دیناریش پڕۆژەی ڕاگیراوی هەڵەبجە وەگەر دەخاتەوە.[2]
- کونسڵخانەی ئەمەریکا لە #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، پرۆگرامێکی ئابوری جێبەجێ دەکەن کە هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت.[2]
- سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئه و سکاڵایانەی لەسەر کۆمپانیاکانی فرۆشتنی چەکی کیمیایی بە ڕژێمی بەعس تۆمارکراون، ڕادەستی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەڵمانیا کراون، لەم هەفتەیەشدا ڕادەستی کۆمپانیا کان دەکرێت و دادگاش بڕیار لەسەر بڕی قەرەبووەکان دەدات.[2]
- هەرمان وەتمان، ڕۆژنامەنووسی کورد، خەڵکی شاری #مەهاباد# و بەرپرسی ئاژانسی هەواڵدەریی هاژە بە تۆمەتی تێکدانی بیری گشتی و پشتیوانی لە مانگرتنی گشتیی کوردستان بانگهێشتی ئیدارەی پولیسی فەتای شاری مەهاباد کرا و دوای چەند سەعات لێکۆڵینەوە و هەڕەشە بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەدیلگیرانی نۆ #شەڕڤان# لە #عەفرین# لەلایەن چەتەکانەوە، بەرپرسانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-#یەپەگە# ئەو هەواڵەیان بەدرۆخستەوە. بەرپرسانی یەپەگە ڕایانگەیاند، کە هەواڵی لەو بابەتە درۆن و بە هەندێک مەبەستی تایبەت لەلایەن میدیای تورکەوە بڵاودەکرێنەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- دانیشتنی پەڕڵەمانی ئێڕاق بەڕێوەچوو، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران کە بە پرۆسەیەکی نهێنیدا تێپەڕ بوو، محەمەد حەلبوسی بووە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153220/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=محەمەد حەلبوسی بووە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153220/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران، ڕایانگەیاندووە، کە چەند کەسێکی سەربە کۆمەڵە ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس. ئەو ئاژانسانە ڕاشیانگەیاندووە، کە پۆلیسی فەرەنسا لە بەرامبەر هێرشەکەدا بەرگرییان لە باڵیۆزخانەکە نەکردووە.[1]
- جەواد زرەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەنێت: ئەگەر بێت و ئەوروپا لە بەرامبەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی بێ هەڵوێست بێت و کردەوەکانی ئەمریکا ڕێککەوتنی ئەتۆمی بخاتە مەترسییەوە، تاران پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکات.[2]
- جیۆ ڕۆبنسن، سەربازێکی پێشووی بەریتانیا، کە بە تۆمەتی شەڕکردن لە ڕیزەکانی یەپەگە لە تورکیا دەستبەسەربوو، لەلایەن دادگای تورکیاوە سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی 7 ساڵ و نیو بەسەرداسەپێندرا.[4]