پەیمانگای کوردستان بۆ ڕاپرسی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک پرسیاری لە دوو هەزار و 986 کەس کردووە و بەپێی ئەنجامی ڕاپرسیەکە، پارتی لە ڕیزبەندی یەکەم، یەکێتی دووەم و گۆڕانیش لە ڕیزبەندی سێیەمدا دەبێت.
لەو ژمارەیەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، 58% زیاتر گوتویانە بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن، 27.9% وەڵامی نەخێریان داوەتەوە و بەشداری لە هەڵبژاردنی عێراق ناکەن.
بەپێی ئەنجامی پەیمانگای کوردستان بۆ ڕاپرسی، پارتی لە ڕیزبەندی یەکەم و یەکێتی دووەم و گۆڕانیش لە ڕیزی سێیەمدایە.
ئەنجامەکان بەپێی ڕێژەی دەنگ و ژمارەی کورسییەکان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
دەنگ بە کام لایەن دەدەیت ؟ پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)
پارتی: 41.85%
گۆڕان: 13.78%
یەکێتی: 7.92%
هاوپەیمانی: 4.65%
یەکگرتوو: 4.48%
نەوەی نوێ: 4.42%
کۆمەڵ: 1.95%
پێشبینی بۆ کورسی حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان
پارتی: 21 - 22
یەکێتی: 7 - 8
گۆڕان: 6 - 7
هاوپەیمانی: 5 - 6
یەکگرتوو: 4- 5
نەوەی نوێ: 3 - 4
کۆمەڵ: 2 - 3
سەبارەت بە ژمارەی کورسییەکان لە پەرلەمانی عێراق لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەمشێوەیە دەبێت:
ژمارەی کورسییەکانی کورد لە پەرلەمانی عێراق : 61 - 62
ژمارەی کورسییەکانی هەولێر: 15
پارتی دیموکراتی کوردستان: 5-6
بزووتنەوەی گۆڕان: 3-4
یەکێتی: 2-3
هاوپەیمانی: 2-3
یەکگرتوو: 0-1
کۆمەڵ: 0-1
نەوەی نوێ: 0-1
-------------------------------------
ژمارەی کورسییەکانی سلێمانی: 18 کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان: 2-3
بزووتنەوەی گۆڕان: 4-5
یەکێتی: 3-4
هاوپەیمانی: 3-4
یەکگرتوو: 2-3
کۆمەڵ: 1-2
نەوەی نوێ: 1-2
سۆسیالیست: 0-1
-----------------------------
ژمارەی کورسییەکان لە دهۆک: 11
پارتی دیموکراتی کوردستان: 6-7
بزووتنەوەی گۆڕان: 0
یەکێتی نیشتمانی کوردستان : 0-1
هاوپەیمانی: 0
یەکگرتوو: 1-2
کۆمەڵ: 0
نەوەی نوێ: 0-1
بەشدارانی ڕاپرسی، دوو هەزار و 986 کەس و لەو ژمارەیە 69.26% لە ڕەگەزی نێر و 30.74% لە ڕەگەزی مێ بەشدارییان کردووە.
پەیمانگای کوردستان بۆ ڕاپرسی لە 2005ەوە دامەزراوە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئۆفیسی هەیە، تاوەکو ئێستا 90 ڕاپرسی کردوە.[1]
#24-04-2018#