ساڵی 1971 لە گوندی #سەراو#ی شارباژێڕی سەربە شارۆچکەی #ماوەت#ی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆر لەخێزانەکەی پێشمەرگە و فەرماندەی پێشمەرگە بوون، ئەمیش بووەتە پێشمەرگە لە #تیپی 37ی شارباژێڕ#.
لەڕووی کاری ڕاگەیاندنەوە بەمشێوەیە دەستی پێ کردووە:
ساڵی 1992 لەیەکەم هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لەبنکەی هەواری تازە وتار و هۆنراوە و پەخشانی خوێندووەتەوە بۆ ماوەی مانگێک.
ساڵی 1993 لەگەڵ هەڵبەست سەلام مەنمی بەرنامەی خوێندکارانی پێشکەشدەکرد بۆ ماوەی زیاتر لە 7 مانگ لە تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان، دەیان و سەدان کۆڕو یادی شەهیدانی بەڕێوەبردووە.
ساڵی 1997 لە ڕێگەی د.ئیبراهیم سەعید کە ئێستا مامۆستای زانکۆیە چوەتە ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان و بەبێژەر وەرگیراوە، لە ماوەی ساڵانی کارکردنیدا سەدان بەرنامەی ڕادیۆیی پێشکەشکردووە.
1- کاروانی سەروەری زیاتر لە 9 هەزار شەهیدی خوێندووەتەوە، 95%ی بەرنامەکان لە نووسین و ئامادەکردن و خوێندنەوەی خۆی بووە، کە بەرنامەیەکی هەفتانە بوو زیاتر لە 1200 ئەڵقەی لێ پێشکەشکراوە.
2- بەرنامەی ئەمڕۆ لە لاپەڕەکانی سەروەریدا، کە خوالێخۆشبوو ئازاد خانەقینی ئامادەی دەکرد و ئازاد سەراوی پێشکەشیدەکرد، بەرنامەیەکی ڕۆژانە بوو بۆ ماوەی ساڵێک 360 ئەڵقەی لێ پێشکەشکرا کە باسی لە ڕووداوە سیاسییەکان و چالاکی و خەبات و تێکۆشانی ی.ن.ک دەکرد.
3- ئاسۆی ڕووناکبیری بەرنامەیەکی فکری سیاسی کولتووری بوو، مەکتەبی بیرو هۆشیاری ئامادەی دەکرد و ئازاد سەراوی پێشکەشی دەکرد بەسەرپەرشتی بەڕێز فەرید ئەسەسەرد، بەرنامەکە دوو هەفتە جارێک بوو و لە ماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە 50 ئەڵقەی لێ پێشکەشکرا.
بەرنامەی ڕێبەری پێشمەرگە، بەشێکی گرنگی لێ پێشکەشکردووە.
بەرنامەی بەرەو کەرکووک، بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی بوو بۆ تەلەڤزیۆنی کەرکووک ئامادەو پێشکەشیدەکرد، 120 ئەڵقەی لێ تۆمارکراو بەشێکی زۆری بەرنامەکانیشی کردووەتە پەرتووک لە دوو بەرگدا بەناوی بەرەو کەرکووک.
بەرنامەی فایلی کەرکووک، کە لە ڕادیۆی گەلی کوردستان لە ساڵی 2005 تا 2015 پێشکەشیدەکرد، بەرنامەیەکی تایبەتبوو بە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان بەگشتی، بەرنامەیەکی هەفتانە بوو کە 500 ئەڵقەی لێ پێشکەشکراوە.
بەرنامەی بەیانیت باش وڵاتەکەم، بەرنامەیەکی ڕۆژانە بوو، لە ساڵی 2006 تا کۆتایی 2014 پێشکەشیکردووە، نزیکەی 3000 ئەڵقەی لێ پێشکەشکراوە کە لەئامادەکردن و پێشکەشکردنی خۆی بووە بە هاوکاری بەیان محەمەد و ئاشنا دلێر.
جگە لە دەیان بەرنامەی تایبەت و هەمەجۆر.
بەرنامەی دامودەزگاکان کە بەسەرکردنەوەی دامودەزگاکان و ڕێکخراوە پیشەییەکان بوو، زیاتر لە 300 ئەڵقەی لێ پێشکەشکراوە. ئەمە جگە لەخوێندنەوەی هەزاران وتارو هۆنراوەو پەخشان و بەلاغی سەربازی و بەرنامەی تر.
ئەم پەرتووکانەشی بەچاپ گەیاندووە:
#بەرەو کەرکووک#، 2 بەرگ، وتارو چاوپێکەوتن
چاوپێکەوتنی فەرهاد سەنگاوی، چاوپێکەوتن و ئامادەکردن.
دیدێکی نوێ بۆ کەرکووک، زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی لەگەڵ عارف قوربانی.
پەرتووکێکی #سالار مەحمود#، زنجیرە چاوپێکەوتن، دیدارەکان: ئازاد سەراوی و ژینۆ عەبدوڵڵا
زنجیرەیەک چاوپێکەوتن لەگەڵ د.بەختیار شاوەیس
چاپکردنی نامیلکەیەک، دیدارێک لەگەڵ ستران عەبدوڵڵا، چاوپێکەوتن و ئامادەکردنی ئازاد سەراوی
ماوەی دوو ساڵ دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (#دێرین#) ی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بووە چەندین بابەتی جیاوازی بۆ نووسیوە.
ژمارەیەک چاوپێکەوتنی لە گۆڤاری بیرو هۆشیاری گۆڤاری جیا بڵاوبووەتەوە
لە بواری هونەریشدا لە درامای گەردەلول بەشی 3 بەشداریکردووە و ڕۆڵی هونەرمەند #حەمە جەزا#ی بینیوە.
ئێستا (2022) زنجیرەیەک پەرتووکی هەشت بەرگی لە بەردەستە بەناوی (تۆماری سەروەری) نزیکەی 5000 لاپەڕەیە.
بەرنامەی کاروانی سەروەری 10هەزار شەهیدی خوێندۆتەوە.
زیاد لە 10هەزار ئەڵقەی ڕادیۆیی پێشکەش کردووە بە تێکڕای بەرنامەکان.[1]