بەڕێزان.. خوشک و برایانی پەڕلەمانتار لە #پەڕلەمانی کوردستان#
سڵاوێکی گەرم
بەداخێکی زۆرەوە هێشتا ئەو قسەڵۆک و وتی وتیانە هەر ماون کە گوایە لەدەستدانی #کەرکووک#ی خۆشەویست و ناوچەکانی تری کوردستان بەهۆی (خیانەت) و ڕێکەوتنی نهێنی یەوە بووە لەگەڵ هێزە عێراقی و ئێرانی یەکان وە لەبەر ئەوەی بەندە هەندێک زانیاری گرنگ و وردم لایە دەربارەی ئەو کارەساتە، بۆیە لەڕێ ی ئەم نامەیەوە ئێوە و هەموو خەڵکی کوردستان ئاگادار ئەکەم کە ئامادەم بێم لەبەردەمی ئێوەی بەڕێزدا و بە ئامادەیی تێکڕای دەزگا ئیعلامیەکان هەموو ڕاستیەکان سەبارەت بەو بابەتە ئاشکرا بکەم بەمەرجێک دانیشتنەکە کراوە بێت و ڕاستەوخۆ پەخش بکرێ بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنرێ بەم درۆ و دەلەسانەی کە جگە لە چەواشەکردنی ڕای گشتی هیچ مەبەست و مەرامێکی نی یە. چاوەڕێ ی وەڵامی بەڕێزتانم لەگەڵ ڕێزی بێ پایانمدا.
براتان
#ئاراس شێخ جەنگی#
#12-12-2017#
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 9,137 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!