جیهادی کشتوکاڵی #کرماشان# 3 نازناوی سەرتری وڵات مسۆگەر دەکات
بەشی کرماشان- سەرۆکی ئیدارەی پێوەندییە گشتییەکانی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند ئەو ڕێکخراوەیە لە ئاستی وڵاتدا 3 نازناوی سەرتری وەدەست هێناوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوورش مێهرابی ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و وتیشی: ئەم درەوشانەوەیە بۆ پارێزگای کرماشان لە پێنجەمین مێهرەجانی سەرانسەریی بەرهەمی پاییزە بە بەشداریی ئەندازیار حوجەتی وەزیری کشتوکاڵ لە تاران وەدەست هاتووە و یەکەم جارە پارێزگای کرماشان بەم شێوەیە بدرەوشێتەوە.
ناوبراو وتیشی: سەرکەوتنەکانی پارێزگا لە بەرهەم هێنانی هەموو جۆرە بەرهەمێکی کشتوکاڵ، باخ و باخات، ئاژەڵ، شیلات، جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی نوێ ئاوەدێری، ڕاکێش کردنی یەک لە سێی گوژمەی جێبەجێ کردنی تۆڕی ناسەرەکی و سیستەمی ئاویاریی ڕووبارە سنوورییەکان و دەیان دەسکەوتی دیکەش تەنیا بەشێکن لە سەرکەوتنەکانی بەشی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان لەم دوو ساڵەی دواییدا.
مێهرابی ڕاشیگەیاند: لە ئاهەنگەکەی تاراندا ڕێز لە دکتۆر سەید ئەفشین سەفەوی وەکوو جێگری باشترکردنی بەرهەمە ڕووەکییەکانی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگا بە نوێنەرایەتی لەو ڕێکخراوەیە گیرا و ئەو جێگرایەتییەش پلەی یەکەمی وڵاتی مسۆگەر کرد.
هەروەها بەڕێز عادڵ نووری لە ڕوانسەر وەکوو باشترین وەرزێری بەشی نۆک لە وڵات ناسێندرا و ئەوەش بەهۆی بەرهەم هێنانی 2 هەزار و 600 کیلۆ نۆکی دەیم لە هەر هێکتاردا و بەڕێز مستەفا محەمەدی لە کرماشان بوویە یەکەم وەرزێری بەشی کولزا لە وڵات و ژمارەیێکی نوێی لەم بوارەدا پێوانە کرد ئەوەش بە بەرهەم هێنانی 9271 کیلۆ کولزا لە یەک هێکتاردا و هەردوو جووتیارەکەی پارێزگا لەلایەن وەزیری کشتوکاڵەوە ڕێزیان لێگیرا و خەڵات کردن.[1]
08-09-2017