بۆ / فراکسیۆنی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# لە پەرلەمانی کوردستان
سڵاو و ڕێز
لەبەرئەوەی لە سەروبەندی قۆناغێکی نوێین بۆ ئاسایی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوڕدستان، بۆیە ئێمە بەم بۆنەیەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسی نێوان #بزوتنەوەی گۆڕان# و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، قۆناغی کۆتایی دروستکردنی ئیئتلافی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان تەواو بکەین و ڕایبگەیەنین. بۆ ئەوەی هەردوولا و، بە هاوکاری فراکسیۆنەکانی تر، بەیەکەوە کاربکەین بۆ هەردوو ئەرکە سەرەکییەکەی پەرلەمان کە یاسا دانان و چاودێرییە.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
17-08-2017
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,271 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!