تەنها لە مانگی حوزەیرانی 2014 لە موسڵ 420 کەس کوژراون، (169)یان هاوڵاتی ئاسایین، (134) سەر بە داعشن، (95) سەربازی عیراقین و (22) کەسی تریشیان کوردن.
سەعید محەمەد، ئاوێنەنیوز: سەعید مەمۆزینی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە موسڵ، ئەمڕۆ(سێ شەممە) بە ئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، تەنها لە مانگی حوزەیرانی 2014 لە شاری موسڵ چوارسەد و بیست کەس کوژراون، لە ناو ئه و کوژراوانەشدا کورد و هاوڵاتی عیراقی و سەربازی عیراقی و داعش هەیە.
وتیشی" ئێمە وەکو مەکتەبی ڕاگەیاندنی پارتی هەر ڕووداوێک یان کوژراوێک دەبێت لای خۆمان تۆمار دەکەین، بۆیە بە پێی زانیاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی پارتی لە موسڵ له و ئامارەدا، سەد و شەست و نۆ هاوڵاتی عیراقیە و سەد و سی و سێ داعش و نەوەت و پێنج سەربازی عیراقیە لەگەڵ بیست و دوو هاوڵاتی کورد.
- 01-07-2014