ئارد لە کەنووا بێ نان قابلی چەس
کەنوو؛ ئەمبارێکی کەلەپووریی کوردییە، لە سووچێکی ژووردا بە قوڕ درووستدەکرێت، ئارد یان دانەوێڵەی تێدا ئەمبار دەکرێت، چەس: واتە: چی (فەرهەنگی خاڵ)، قابیل: شیاو (فەرەنگی هەبنابە بۆرینە)، واتە: ئەگەر نان لەسەر سەفرە نەبێت، شیاوی چییە ئەگەر ئارد لە کەنووا بێت، بۆ کەسێکی پیسکە و چرووک بەکاردێت کە پارە و سامانیکی زۆری هەبێت بەڵام دڵی نەیەت بۆ پێداویتی ژیانی خەرجی بکات.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,467 مرة