ناو: فەرەیدون
نازاناو: دکتۆر فەرەیدون عەبدول بەرزنجی
ناوی باوک: عەبدول
شوێنی لە دایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
هەڵگری بروانامەی دکتۆرایە، لە زمان و ئەدەبی کوردیدا، مامۆستا و پڕۆفیسۆرە لە #زانکۆی سلێمانی#یە، وانەی زارەکانی زمانی کوردی دەڵێتەوە. دەرچووی بەشی کوردی #زانکۆی سەلاحەدین#ە، هۆنەرێکی ناسراوی شاری سلێمانییە، لە نەوەی شاعیرانی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی بیستەمە. خاوەنی چەند کۆمەڵە شعیرێکی چاپکراوە، کۆی بەرهەمەکانی لە پەرتووکێدا بەناو دیوانی دکتۆر فەرەیدون عەبدول بەرزنجی چاپکردووە. زۆرینەی هۆنراوەکانی لەلایەن هونەرامەندە گۆرانیبێژەکانەوە کراوە بە گۆرانی، وەک هونەرمەندان (#کامەران عومە#ڕ، #کەمال محەمەد#، #ئەیوب عەلی#، #سامان عومەر# و #محەمەد عەباس بارام#، #کاروان عوسمان# و #کەریم کابان#) و چەند گۆرانیبێژێکی ترەوە. لە زانکۆکانی #کۆیە#، #چەرموو#، #گەرمیان# وانەی وتووەتەوە.
[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 8,047 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!