لە شاری #سلێمانی# گەڕەکی چوارباخ هاتۆتە دنیاوە.
هەر لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی ئەدەبی و پەیمانگەی مامۆستایانی تەواوکردووە، هاوسەردارە و دایکی سێ منداڵە.
سەرەتا شیعرو چیرۆکی نووسیوە پاشان کاری لە وەرگێڕاندا کردووە.
یەکەم بەرهەمی شیعر ی بە ناوی خۆشەویست ساڵی 1972
دووەم بەرهەم بە ناوی چاوە تاوسییەکانی عەلی 2004
سێیەم بەرهەمی شیعری ئاگات لە هەڵوەرینی ڕۆحم نەبوو مەستانە ڕابوردی 2017
کۆمەڵە چیرۆکێک بە ناوی کاتم نییە بۆ شێتی2004
وەگێرانی ڕۆمانی قصە موت معلن گابریل گارسیامارکیز2003لە عەرەبییەوە. (#چیرۆکی مەرگێکی ئاشکرا#)
وەرگێڕانی ڕۆمانی العطرپاتریک زۆسکیند 2009لە عەرەبییەوە
وەرگێڕانی کۆمەڵە شیعری من جاسوسی خوام هۆشەنگ دەروێش 2004 لە عەرەبییەوە بۆ کوردی
وەرگێڕانی کۆمەڵە شیعری نووسینەوەی باران سالار عوسمان لە کوردییەوە بۆ عەرەبی 2007
وەرگێڕانی کۆمەڵە شیعری ڤان ئیرۆتیک قوبادی جەلی زادە لە کوردییەوە بۆ عەرەبی 2008
وەرگێڕانی 3شانۆنامە بۆدەرهێنەر دکتور فازیل جاف لە عەرەبییەوە
وەرگێڕانی شانۆنامەیەک بۆ هونەرمەند هەڵکەوت محەمەد
بڵاوکراوەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان:
نووسینی بابەتی زمانەوانی و پەروەردەیی وکێشەی ژن
وەرگێڕانی شیعری: شێرکۆ بێکەس، محوی، بەختیار عەلی، سابیر سدیق، عیرفان ئەحمەد، کۆسار کەمال، ناهید حسێنی، ڕۆژ #هەڵەبجە#یی نەزەند بەگیخانی، بۆ زمانی عەرەبی، لە هەردوو گۆڤاری گەلاوێژی نوێ و پەیڤین دا بڵاوکراونەتەوە.
وەرگێڕانی هەندێک بابەت لە شیعر و چیرۆک و بابەتی تر لە فارسی و عەرەبی و ئینگلیزیەوە.
کاری ڕۆژنامەنووسی:
سەرنووسەری گۆڤاری (دژنبشت) تایبەت بە پەرتووک و پەرتووکخانە بۆ یەکەم جار لە کوردستاندا.
بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری تێکست تایبەت بە بەرهەمی لاوان.
ئەندامی دەستەی نووسینی گۆڤاری گەلاوێژی نوێ.
ماوەی 9 ساڵ ئەندامی دەستەی بەڕێوە بەری بنکەی ئەدەبی وروناکبیریی گەلاوێژ.
ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد.
ئەندامی یانەی قەڵەم.
ئەندامی لیژنەی ڕێزلینانی نووسەران و هونەرمەندان.
سەرپەرشتیاری ڕۆژی جیهانی پەرتووک بۆ ماوەی دوو ساڵ وبەخشینی خەڵاتی باشترین پەرتووکی ساڵ.
بەشداری کردن لە زۆر چالاکی ئەدەبی جۆراوجۆردا. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/arxawan.rasul.1=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ئەرخەوان ڕەسوڵ=KTML_Link_Facebook_End=