- هێرشی عوسمانییەکان بۆسەر یەزیدییەکان، چونکە بە شۆڕشێک هەڵستا بوون، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆریان لێ کوشتن و پەرستگاکانیان کردنە مزگەوت.
- زانای ئەنترۆپۆلۆژیستی ئەڵمانی فۆن لوشان، باسێکی لەسەر کورد بە وێنەوە لە گۆڤاری سوبۆلگدا، بڵاوکردەوە.
- کەیپی نووسەری ئەڵمانی، لە ڕۆژنامەیەکدا، وتارێکی لەسەر کوردە یەزیدییەکان بڵاوکردووەتەوە.
- شەریف پاشای خەندان لەلایەن سوڵتان عەبدولحەمیدەوە کرایە باڵوێزی دەوڵەتی عوسمانی لە سوید.
- لەم ساڵەدا: ا. کارسێفی ڕووس ژمارەی کوردی ئێران و تورکیای بە 2.5 تا 3 ملیۆن داناوە.
- گولبانگیان، کە ڕاوێژکەری دارایی سوڵتانی عوسمانی بوو، یەکەم کەس بوو کە هەواڵی ئەوەی دایە سوڵتان کە ڕێژەیەکی زۆری نەوت لە باشووری.ک، هەیە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان موفتی زەهاوی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی ئەسیری، لە کەرکووک.
- لەدایکبوونی مەلا محەمەدی چروستانی.
- لەدایکبوونی مەلا محەمەدی حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژە، ناسراو بە فەیزی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان شێخ نەجمەدین شێخ عەبدولڕەحمانی قەرەحەسەنی.
- لەدایکبوونی موزیکژەن کا ڕەحیم کاکەیی.