ناو: فەرەیدون
نازناو: فەرەیدون جوانڕۆیی -فەرەیدون بەگ وەکیلی
ناوی باوک: محەمەدعەبدولڕەحمان
ساڵی لەدایکبوون: 1950
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #جوانڕۆ#
$ژیاننامە$
کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار فەرەیدون محەمەد عەبدولڕەحمان، ناسراو بە (فەرەیدون جوانڕۆیی و فەرەیدون بەگ وەکیلی) ، ساڵی 1968 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیەم (1979) ، دەیەم (1989) بووە و ساڵی 1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوه، هەڵگری میدالیاى بارزانى نەمرە.
فەرەیدون جوانڕۆیی ساڵی 1950 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ناوەندییە. ساڵی 2015 لەسەر ڕێگای #هەولێر#-موسڵ لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایەتی لە بەرەکانی شەڕی دژ بە #داعش# لەلایەن دەستەیەکەوە تیرۆر کراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی و فارسی بووە.
$خەباتنامە$
فەرەیدون جوانڕۆیی ساڵی 1968 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کردووە. جوانڕۆیی بەشداریی چەندین شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی لە دژی سوپای داگیرکەری ئێڕاقدا کردووە و چەند جارێک برینداربووە. ناوبراو لەبەر لێهاتوویی و بوێریی لە ئەرک و چالاکییانەی کە پێی سپێردراوە، چەندین پلە و بەرپرسیاریەتی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەدا وەرگرتووە.
ساڵی 1975 لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕوو دەکاتە وڵاتی ئێران و ساڵی 1979 بۆ جاری دووەم پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە و لە شۆڕشی گوڵاندا فەرماندەی هەرێم و پاشان جێگری فەرماندەی سوپای سێ بووە و دواتر کراوەتە جێگری فەرماندەی #کەرکووک#-#سلێمانی#.
نوێنەری کۆنگرەکانی نۆیەم (1979) ، دەیەم (1989) بووە و ساڵی 1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوه.
ساڵی 1991 بەرپرسی میحوەری یەکی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان بووە کە دەڤەرەکانی #چەمچەماڵ#، بازیان، #دەربەندیخان#، #کەلار#، #کفری# و #خانەقین#ی لە خۆ دەگرت. ساڵی 1992 کراوەتە جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کەرکووک لە هێزی سوپای یەکگرتووی کوردستان. ساڵی 1994 کراوەتە فەرماندەی سوپای #ڕزگاری#ی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان. ساڵانی 1997-2003 فەرماندەی فەرماندەیی سلێمانی-کەرکووکی فەرماندەیی لەشکری کوردستان بووە. ساڵی 1999 کراوەتە فەرماندەی فەرماندەیی هەر سێ سوپای #کەرکووک# و سوپای #حەمرین# لە #گەرمیان# و سوپای ڕزگاری لە سلێمانی.
ساڵی 1996 وەک ڕێزلێنان لە خەباتی لە شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕین و قۆناغی سەروەری، لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی# میدالیای بارزانیی نەمری پێ بەخشراوە.
ساڵی 2004 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی دوازدەی #هەڵەبجە#ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵی 2014 لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بە بەرپرسی میحوەری خازر دژ بە هێزی داعش دەستنیشان کراوە.
ساڵی 2015 لەسەر ڕێگای هەولێر-موسڵ لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایەتی لە بەرەکانی شەڕی دژ بە داعش لەلایەن دەستەیەکەوە تیرۆر کراوە. بەبۆنەی شەهیدبوونیەوە سەرۆک مەسعود بارزانی پرسەی خۆی ئاڕاستەی گەلی کوردستان کردووە.
[1]