ساڵی 1956 لە قەزای #کەلار# (دەڤەری گەرمیان) لەپارێزگای کەرکووک لەدایک بووە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لەکەلار تەواو کردووە.
ئامادەی گشتی لە کفری تەواوکردووە.
ئێستا لە قۆناغی چوارەمی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سلێمانییە.
لە ساڵی 1974 لە گەڵ هەڤاڵەکانی چەکی پێشمەرگایەتی و شەرەفی کوردایەتی کردۆتە شان و دەستبەرداری خوێندن بووە بۆ بەرگری کردن لەدەستکەوتەکانی شۆرش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان.
لە 16 ی مارتی 1975 وەکو پێشمەرگەیەک بەردەوامی بەخەباتکردن داوە بۆ بەرگری کردن لە شۆرشی گەلی کوردستان و پەیوەندی بەریزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان کردووە.
لەساڵی 1980 پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان لەهەرێمی (5)ی قەرەداغی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کردووە.
بەشداری کارای جێبەجێکردنی نەخشەو پلانی ڕاپەرینی ساڵی 1991 ی خەڵکی کوردستان کردووە لە دەڤەری گەرمیان.
پێگەیەکی کۆمەڵایەتی دروستکردووە لە پێناو چارەسەرکردنی گرفتە کۆمەڵایەتییەکان.
ساڵی 1996 کراوە بە لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی (11) ی (ی.ن.ک).
ساڵی 1997 کراوە بە لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی (9)ی شارەزووری (ی.ن.ک).
ساڵی 1998 بووە بە کارگێری فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
ساڵی 2002 بو بە لێپرسراوی مەکتەبی کۆمەڵایەتی (ی.ن.ک) و جێ پەنجەی دیاربووە لە چارەسەرکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی لەچوارچێوەی یاسا و کۆمەڵایەتیدا.
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سەنتەری ئێڵبەگی جاف و کەسێک بووە بۆ پشتیوانی پاراستنی مێژوو و کەلەپوورو هونەرو ڕۆشنبیری ڕەسەنی ناوچەکانی گەرمیان کە وا ڕژێم هەوڵی لەناوبردنی داوە.
لەیەکەم کابینەی پێنجەمی حکومەتی یەکگرتووی کوردستان و دوای پۆستی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پێ سپێردراوە.