کە دەمرین
کە دەمرین دوای ساڵانێکی زۆر
لە ژێر خاکدا بەشێکمان
دەبینە خەڵووز و
دواتر خەڵک گۆشتمان پێدەبرژێنێ.
کە دەمرین دوای ساڵانێکی زۆر
لە ژێر خاکدا بەشێکمان
دەبینە نەوت و کۆمپانیا گەورەکان
دەمانکڕن و دەمانفرۆشن و
دواجار دەمانسووتێنن.
کە دەمرین دوای ساڵانێکی زۆر
لە ژێر خاکدا بەشێکمان
دەبینە ئەڵماس و دەوڵەمەندەکان
بە سینگی ژنی جواندا ھەڵماندەواسن.
کە دەمرین دوای ساڵانێکی زۆر
لە ژێر خاکدا
من حەز دەکەم ببمە گۆرانی
من حەز دەکەم ببمە شەراب
من حەز دەکەم ببمە جگەرە
من حەز دەکەم ببمە شیعر
تا عاشقان لەززەتم لێ ببەن.
هۆزانەوان: #زانا خەلیل# [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 113 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!