ئاخ لەو ڕۆژەی
هیوای مردوی دلی لاوان ئەژێنەوە
ئای لەو ڕۆژەی کە فتیلەی
ناو ماڵەکان ئەکوژێنەوە
بۆ ئەو ڕۆژەی
مانشێتەکان
قاقای بەرزی مناڵانبێ
قسەی نەستەق لە بای سیاسەت
باسی گەرمی ناو کۆڵانبێ
ئای لەو ڕۆژەی ترس ئەمرێ
باسی کورسی و
سڵی کوڕی بەرپرس ئەمرێ
ئاخ بۆ ڕۆژێ
ئیتر دایکم
هاوار نەکا تخوا ڕۆڵە
زارت بگرە
نەک بتکەنە پاروی تۆڵە
ئاخ بۆ ڕۆژێ
پێنوس ئازادبێو هاوارکا
ڕەوە ڕەوە
بارگەو خێمەی
گەندەڵکاران لێرە بارکا
ئاخ بۆ ڕۆژێ
هەژارەکان خەمی سبەی دایان نەگرێت
خەیاڵی نان لەرێی ڕۆشتن ڕایان نەگرێت
ئاخ بۆ ڕۆژێ
کیژۆڵەکان
گوڵی سور بدەن لە پەرچەم
بزەو مەکری کچانەیان بێتە سەردەم
ئاخ بۆ ڕۆژێ
تفەنگەکان
لەناو خۆدا ستۆک بکەن
ئاخ بۆ ڕۆژێ خەڵکی وەتەن
دوعای خێر بۆ سەرۆک بکەن
ئاخ بۆ ڕۆژێ
ئێمەی مامە خەمەش جارێ
بارانێکی خەمرەوێن و
مژدەیەکی سەربەستیمان لی ببارێ
ئاخ بۆ جارێ.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 234 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!