بە مەبەستی ئەنجام دانی یارییەکەیان لە بەرانبەر تیمی تازەپێگەیشتووانی یانەی ئەمانە بەغدا لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین لە خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق، شاندی تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی پیێشمەرگە بە سەرۆکایەتی وسام محەمەد بازگ ئەندامی دەستەی کارگێِڕی یانە و سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکانی تۆپی پێ گەیشتنە شاری بەغدا و لەسەر یاریگەی ئەمانە بەغدا یەکەم مەشقی ئامادەکاری بۆ ئەو یارییە یەکلاکەرەوەیەی ئەنجام دا.
ئەمە و بە گەیشتنی تیمی یانەی پێشمەرگە، وسام محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانە، لەلایەن (سەید فەلاح) جێگری سەرۆکی یانەی ئەمانە و پارێزگاری پێشوی شاری بەغدا و ئەحمەد خورشیدی ڕاهێنەری تیمەکەی شاری بەغدا پێشوازی کران، دوایی بەخێرهێنان لەلایەن جێگری سەرۆکی یانەی ناوبراو بۆ سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکەی یانەی پێشمەرگە خۆشحاڵی خۆیان پیشان دا کە یانەیەکی وەک پێشمەرگە بەو گڕو تینەوە لە ڕکابەرییەکانی خولەکانی ئێراق دەبینرێن و هەروەک سوپاسی یانەی پێشمەرگەیان کرد کە هاوکاریان بوون لە ئەنجام دانی مەشق و کەمپەکانیان کە لە شاری #سلێمانی#، شاری ڕۆشنبیران ئەنجامیان داوە.
لای خۆشییەوە وسام محەمەد بازگ ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە و سەرۆک شاندی تیمی تازەپێگەیشتووان و لاوان کە لە ئێستادا 2023 لە شاری بەغدان سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی لە شاندی یانەی ئەمانە کرد کە ڕۆحی گەرمی وەرزشییان خزمەتە بە ژێر خانی وەرزشی لە وڵاتدا، ئەمە و سڵاوی جێگری سەرۆکی یانەی گەیاندە جەنابیان و دووپاتی کردەوە کە یانەی پێشمەرگە پێش وەرزش گرنگی بە پەیوەندییەکانی دەدات لەگەڵ تەواوی یانەکانی ئێراق تا پێکەوە خزمەت بە چینی وەرزشکاران و پێشکەووتنی ئەو وەرزشە بکەن لە ئێراق دا.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 290 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!