گۆڤاری کوردستانیی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتییجیی تایبەت بە زانستە مرۆڤایەتییەکان، گۆڤارێکی وەرزانەی پێداچوونەوەی هەڵسەنگێنراوە، بە زمانەکانی کوردیی و عەرەبیی و فارسیی و ئینگلیزیی لە شێوەی چاپکراو و ئەلیکترۆنیی دا بڵاو دەبێتەوە. گۆڤاری کوردستانیی، باشتریین توێژیینەوە و لێکۆڵیینەوەی ستراتییجیی بڵاودەکاتەوە لە بوارە جیاجیاکانی زانستە مرۆڤایەتییەکان، پێ بەپێی ڕەسەنایەتی و گرنگیی و کاریگەریی و بایەخی پسپۆڕییە تایبەتەکانە. دەربەستی وا دە و، ئاسانیی گەیاندن و، نایابیی و، دەرئەنجامە ناوازەکانییەتیی. هەموو گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان و لێکدانەوە و شرۆڤە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بەردەست ئەکات، کە مایەی سەرقاڵیی و جەنجاڵیی هزریی توێژەرەکانە لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
$ئامانجی سەرەکی گۆڤارەکە$
یەکەم، پێشەنگییکردنی توێژیینەوەی ستراتییجییە لە کوردستان و ڕەخساندنی پانتاییەکی فراوانی شرۆڤە و بە بایەخە بۆ ئەکادیمیاییەکان و توێژەران. شانبەشانی توێژیینەوە بۆ کەرتی گشتیی حوکوومەت و کەرتی تایبەت، لە گەیاندنی زانیاریی و، مشتومڕیی ئەکادیمیایی و، هزری نوێ و، بۆچوونی ڕەخنەیی، لە زووتریین هەل دا لە بوارەکانی زانستە مرۆڤایەتییەکان، کە بوارەکانی سیاسەت، ئابووریی، کارگێڕیی، کۆمەڵناسیی، دەروونناسیی، ڕاگەیاندن، ژنناسیی، توندوتیژیی، تیرۆر، کۆمەڵگەی مەدەنیی، فەلسەفە، مێژوو جوگرافیا، دیموکراسیی و مافی مرۆڤ، هتد.. ئەگرێتەوە.
دووەمیش، دڵنیابوونە، لە گشتاندن و گەیشتنی دەرەئەنجامی توێژیینەوەکانە بۆ ڕای گشتیی لە بخوێنانی زمانی کوردیی و عەرەبیی لە هەر کوێیەک لە جیهان دا، بە شێوازێکی سەردەمانە کە پڕاوپڕی بایەخە زانستیی و ڕۆشنبیریی و ژیارییەکانی کۆمەڵگە و ناوەندە زانستییەکان بێت.
گۆڤارەکە، پێداگییریی دەکات لەسەر نوێتریین توێژیینەوە کە پێشتر لە هییچ گۆڤار و چاپکراوێکی تردا بڵاونەکرابێتەوە و، بەپێی مەرج و تایبەتمەندیی و ستاندەردەکانی دەستەی کوردستانیی نووسرابن.
گۆڤاری کوردستانی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتییجیی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانی ڕێپێدراوە و، وەک گۆڤارێکی ئەکادیمیایی باوەڕپێکراو دانی پێدانراوە بەپێی نووسراوی ژمارە (6497) لە 9 -8 -2020 ی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زانستیی فەرمانگەیی.
[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=520122&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 8، 2021، گۆڤاری کوردستانیی بۆ لێکۆڵیینەوەی ستراتیجیی=KTML_Link_External_End=