ئەم پەرتووکە باس لە چەند ڕێچکە و تولەڕێیەک دەکات کە ئێستا سەرتاپای جیهانی ئیسلامی داگیرکردووە بەتایبەت لە کورستاندا بوونیان هەیە دەشێت هەندێکیان مێژوویەکی کۆنیان هەبێت بەڵام بەهۆکاری ئەوەی بەردەوام لە کۆمەڵگەکەماندا باس دەکرێت وەک نموونەی جەنگی هەڵگەڕاوەکان بۆیە لێرە نووسەر وەک ڕێچکەیەک باسیان دەکات..
لە دووتوێی ئەم پەرتووکەدا ئەوەت بۆ ڕوون دەبێتەوە کەچەند تولەڕێگا هەیە و زۆر جار ڕێگای ڕاستمان لەخۆمان ونکردووە بۆیە باسی هەموو ئەو ڕێچکە و گرووپ و میتۆد و سیستەمانە تێدایە کراوە..
ئەم باسانە کە لەم پەرتووکەدا هاتووە وەک ڕێبەرێک وایە بۆ ناساندنی واقعی ئەو دەستە و گرووپ و کۆمەڵ و لادەرانە سەرەتای ئەم پەرتووکە بەناساندی موعتەزیلە دەست پێ دەکات و بە ناساندنی سردووی ئەی ڕەقیب کۆتایی بە پەرتووکە کە هاتووە نووسەر هەوڵیداوە پێناسە و مێژووی درووستبوونیان بکات ئەوەی من زۆر پێی سەرسام بووم لەم پەرتووکە زۆر بەجوانی و بەوردی هاتووە باسی گرووپی شیعە دەکات هەر لە ڕووی مێژووی درووست بوونیان و چۆنییەتی سەرهەڵدانیان و فیکری سیاسی شیعە و هەوڵدانیان بۆ فەرمانڕەوایی و گرتنی دەسەڵات پاشان باسی شیعەی ئیسماعیلیە و شیعەی دوانزەئیمام و عەلەوییەکان هەموو ئەم بابەتانە زۆر بەجوانی لەم پەرتووکەدا ڕوونیکردۆتەوە بۆ خوێنەری کورد.
ناوی پەرتووک: #ناساندنی چەند لێرەوارێک#
نووسینی: #ماکوان کەریم#
چاپی دووەم: 1444 کۆچی 2022 میلادی
ژمارەی لاپەڕە: 403
ئامادەکردنی ڕانان: ﮪیجران بەرزنجی [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 426 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!