ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #16-08-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پێشوازیی لە جان کریستۆف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی فەرەنسا لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و دۆخی گشتیی ئێراق و کێشەکانی #هەرێمی کوردستان# و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە #25-02-2024# و بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پێویستی کۆتاییهێنان بە شاڵاوی گۆڕینی دیمۆگرافی لەو ناوچانە کرا. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 215 mal angesehen