منداڵان بە گشتی لە تەمەنی نێوان 6 مانگ بۆ 12 مانگی ددانیان دێت، کە دەبێتە هۆی ئەوەی پوکیان سوور بێتەوە، لیکیان زیاد دەبێت، زۆرکات پلەی گەرمی جەستەشیان بەرزدەبێتەوە و نائاسوودە دەبن.
بە پێی ڕێنماییەکانی پزیشک، دایکان و باوکان بۆ ئەوەی ئازاری ددانی منداڵەکانیان کەمبکەنەوە، دەتوانن خاولی تەڕ یان ئەو ئەلقانەیان پێبدەن کە تایبەتە بەوەی منداڵ گازی لێبگرێت، یاخود خواردنی ساردیان پێبدەن، چونکە ساردیی هەوکردن کەمدەکاتەوە و کاتێک منداڵەکە گازی لێدەگرێت پشووی پێدەدات و ئازاری کەمدەبێتەوە.
گرنگە پێشتر ڕێنمایی لە پزیشک وەربگریت، چونکە هەندێک کات منداڵ هەستیاریی بە شتێک هەیە، یان هەوکردنی پوکی منداڵەکە حاڵەتێکی نائاسایی بێت و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەبێت.
هەروەها لەو ماوەیەی منداڵەکەت ددانی دێت، هەوڵبدە سیستمی بەرگری جەستەی بەرز بکەیتەوە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت، ئەگەر منداڵەکەت لە کاتی ددان هاتن، پلەی گەرمی جەستەی بەرز بووەوە، تووشی سکچوون بوو و پوکی تووشی هەوکردن بوو، پێویستە نیشانی پزیشکی بدەیت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 374 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!