#پارتی دیموکراتی کوردستان# شاندێکی باڵای سیاسی دەنێرێتە بەغدا و شاندەکەش بۆ یەکلاکردنەوەی چەند پرسێک لەگەڵ لایەنە ئێراقییەکان کۆدەبنەوە.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی #12-01-2023# کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکرات، بڕیاردراوە شاندێکی باڵا بنێرنە بەغدا.
چوونی شاندەکەی پارتی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە ئێراقییەکان بۆ پرسی ڕێککەوتنی #هەولێر# و بەغدایە لەسەر دۆسییەی نەوت و پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی ئێراق.
شاندەکەی پارتی جگە لەو پرسە، بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستانیش لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق لەگەڵ لایەنەکان تاوتوێ دەکات. [1]-
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 255 mal angesehen