ناو: وڵات
ناوی باوک: کاگرۆ
ساڵی لەدایکبوون: 1999
شوێنی لەدایکبوون: بەلجیکا
جۆری یاری: تۆپی پێ
شوێنی لە یاری: بەرگریکار
$ژیاننامە$
وڵات ساڵی 1999 لە شارۆچکەی شیربیک-ی برۆکسل-ی بەلژیکا و لە باوک و دایکێکی کوردی باکووری کوردستان لە دایکبووە و یاریزانی هێڵی ناوەند-بەرگرییە و لە هەردوو ئاستی تازەپێگەیشتووانی خوار تەمەن 17 ساڵ و لاوانی خوار تەمەن 21 ساڵ بۆ تیمی یانەکانی (ئەندەرلەخت، مێشیلێن، ئود هێڤێرلی لوڤن، گینیت) ی بەلژیکایی یاریکردووە و پاشان لە ئاستی پێشکەتووان یاری بۆ یانەکانی (بانانتس/ ئەرمینیا، ئورارتو/ ئۆکرانیا، تێلستار/ هۆڵەندا، ئین ئەی سی برێدا/ هۆڵەندا) کردووە، لە مانگی ئازاری 2023دا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئین ئەی سی برێدا-ی هۆڵەندایی هەڵوەشاندەوە.
شایەنی باسە ئەوکاتەی وڵات یاریزانی یانە هۆڵەندییەکە بووە، درێسی ژمارە 47ی پۆشیوە و وەک خۆی ئاماژەی پێداوە، باوکی خواستی وابووە لەسەر پشتی درێسەکەی ڕۆڵی وڵات بگێڕێت، چونکە وڵات ناوێکی ڕاستەقینەی کوردییە و باوکی زۆر هاوکاری کوردستان و گەلی کورد دەکات و پێشتر لە شاری ماردین-ی باکووری کوردستان سەرقاڵی سیاسەت بووە و ژمارە 47 کۆدی ناوچەی ماردین-ە. وەک ڕێزێک بۆ زێدی باوکی، هەر بۆیە ژمارە 47ی لە یانەی برێدا هەڵبژاردووە. ئەمەش باوکی دڵخۆش کردووە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 359 mal angesehen