ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی #07-06-2023# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز نەسیر مەمەدۆف هەڵسووڕێنەرى باڵیۆزخانەى ئازەربایجان لە ئێراق، دەربارەى برەودان بە پەیوەندییەکانى ئێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئازەربایجان، بیروڕاى گۆڕییەوە.
هەردوولا هاوڕا بوون کە زەمینە و دەرفەتى باش هەن بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان بەتایبەتى لە بوارى ئابوورى، بازرگانى و گەشتیاریدا. لەمبارەیەوە باس لە دەستپێکردنى پڕۆسەى کردنەوەى کونسولخانەى ئازەربایجان لە هەرێمى کوردستان و ڕێکاری پێویست کرا کە پێشتر لە کۆبوونەوەى بەڕێزان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى ئازەربایجان لە میونشن بڕیارى لێ درابوو.
سەردانە چاوەڕوانکراوەکەى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ باکۆ لەسەر بانگهێشتى فەرمیى بەڕێز سەرۆکى ئازەربایجان، دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 374 mal angesehen