بەکارهێنانی بەرهەمە جیاوازەکان کە لە دژی پیری پێستن، وەکوو سیرەم، کرێمی دەست و ڕوخسار، لۆشن، فاوندەیشن یان هەر بەرهەمێکی دیکەی جوانکاری، گرنگە هەموو خانمێک بەکاریبهێنیت، بەڵام تەمەنی دیاریکراوی خۆی هەیە.
زۆرینەی خانمان لە ناوەڕاستی تەمەنی بیستەکان ڕێژەی ئۆکسجینی پێستیان بە ڕێژەی %25 کەمدەکات، لەم کاتەدا پێست وزەی خۆی لەدەستدەدات، بەڵام ئەمە کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنیت کە دژە پیرین.
کاتێک پێ دەنێیتە تەمەنی سییەکان، پێست وردەوردە کۆلاجینی کەمدەبێتەوە، هۆکاردەبێت بۆ ئەوەی هێڵەکانی ڕوخسار دەربکەون، هەست دەکەیت بەوەی پێستت شل دەبێتەوە، ئەمە باشترین کاتە بۆ ئەوەی بەرهەمی دژە پیری بەکاربهێنیت.
لەگەڵ گەیشتنت بە تەمەنی 40 ساڵی، پێست زیاتر تەمەنی پێوە دیار دەبێت، بەتایبەتیی ئەگەر لەژێر کۆنترۆڵی خۆتدا نەبێت وادەکات گەورەتر لە تەمەنی خۆت دەربکەویت، ئەگەر ڕووبەڕووی ئەم حاڵەتەش بویتەوە، ئەوا کاتێکی باشە بۆ ئەوەی چارەسەر بۆ ئەو گرفتە وەربگریت.
باشتر وایە پێش بەکارهێنانی هەر بەرهەمێکی جوانکاری یان پێست سەرەتا ڕاوێژ بە کەسێکی پسپۆڕ بکەیت، پاشان بڕیار لەسەر بەکارهێنانی بدەیت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 545 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!