=KTML_Bold=زۆر کات ئەوەی کە زیانمان پێدەگەیەنێت ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانی خۆمانن، وامانلێدەکات نەگەین بەو ئامانجانەی کە دەمانەوێت.
هەندێک ڕەفتار هەیە کە هەر ئێستا پێویستە دەستبەرداری بیت تەنیا لەپێناوی خۆت.=KTML_End=
1. هەوڵدان بۆ ڕازیکردنی کەسانی چواردەور لە خۆت و دڵخۆشکردنی هەمووان.
2. فشارخستنە سەرخۆت بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک کار کە لە توانای تۆدا نییە.
3. پشتبەستن بە کەسانی دیکە و چاوەڕێ کردنیان بۆ ئەوەی ڕێنموییت بکەن.
4. ئازاردانی جەستەی خۆت لە ڕێگەی خواردنی ناتەندرووست، جگەرەکێشان، خواردنەوەی ماددەی کحولی و نەخەوتن بە بڕی پێویست.
5. مانەوە لە نزیکی کەسانی نەرێنی.
6. مانەوە لە ڕابردوو و هەوڵنەدان بۆ داهاتوو.
7. ترس لە شکستهێنان و هەوڵنەدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت.
8. بەسەربردنی کاتی زۆر بە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چێژ نەبینین لە ژیانی ڕاستەقینەی خۆت. [1]