وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی کاری تاکسییەوە ڕایگەیاند، ڕێگە بە پێشمەرگە و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت کاری شۆفێریی تاکسی بکەن. وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی دەرکردووە و ڕایگەیاند، لەمەودوا پێشمەرگە و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ کە هێزەکانی ئاساییش و پۆلیس و بەرگری و فریاکەوتن و کارمەندانی دیکەی سەربە وەزارەتەکە دەگرنەوە، دوای دەوامی فەرمییان دەتوانن شۆفێری بکەن و بە تاکسی کاربکەن. بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کاری شۆفێریی تاکسی بۆ ئەو کەسانەی ئاماژەیان بۆ کراوە، بەو مەرجە دەکرێت کە لۆگۆ لە تاکسییەکانیان بدەن بۆ ئەوەی کۆد وەربگرن. ماوەی چوار ساڵە پێشمەرگە و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێگەیان پێنادرێت سەرباری پیشەکەی خۆیان، ببنە شۆفێری تاکسی و ئەو کارە بکەن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 311 mal angesehen