#وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنێت، ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە باندێکی شەش کەسی دەستگیرکراون کە چەکی بانکی ساختەیان بەکارھێناوە، ئەو پرسە دوور و نزیک پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە.
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە باندێکی شەش کەسی دەستگیرکراون، کە چەکی بانکی ساختەیان بەکارھێناوە بۆ دزینی پارە لە بانکێکی حکومی ئەو پرسە دوور و نزیک پەیوەندیی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە و ھیچ کارمەندێکی وەزارەت لەو تاوانە بەشدار نەبووە.
داواشیکردووە، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناوی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەرامی میدیایی بەکارنەھێنن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 420 mal angesehen