هەڤاڵ کاک #عەتا کەریم#
سەرنووسەری ئاژانسی ڕەسمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# (pukmedia)
هەڤاڵانی خۆشەویست
لە کانگای دڵەوە پیرۆزبایی یادی بیست ساڵەی دەستبەکاربوونی pukmidea تان لێ دەکەم. کە سەروەرییەکی یەکێتییە لە کایەی میدیای نوێ و دوو دەیەیە خزمەتی هەواڵ و زانیاری بە چەندین زمانی دونیا پێشکەش دەکات.
ئەمساڵیش لە سایەی ستافی نوێ و سەرنووسەری تازەدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە ، چ لە ڕووی پەیام و ناوەرۆک و چ لەرووی پێسپاردنی ئەرکی گوزارشتکردن لە سیاسەتی ڕەسمی یەکێتی و چ لە ڕووی دیزاینی مۆدێرن و گەشەکردنی پەلە و چۆنایەتی لە ڕووماڵی هەواڵ و ڕووداوەکاندا.
ئێستا ئەم مینبەرە چالاکە بۆتە چەقی ناوەندی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی میدیای ڕەسمی یەکێتی بە هەردوو شێوەزاری کوردی و زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی کە جێگەی دەستخۆشی و پێزانینە و هەنگاوێکی ترە بەرەو یەکخستنی پەیامی ڕاگەیاندن و پوختکردنی کۆششەکانی لەرێی خزمەتی جەماوەری وەرگردا.
هەڤاڵانی مینبەری pukmedia و مینبەرەکانی تری ڕاگەیاندنی یەکێتی .
ڕاستە بەشێکی بەرنامەی نوێکردنەوەی میدیای یەکێتی دەستی پێکردووە و جەماوەریش هەستی پێدەکات ، بەڵام ئەرکی زیاتر و ڕێگای دورتر و زۆرترمان لە پێشە و چاوەڕوانی لە میدیاکارانی یەکێتی لەوە زیاترە کە پێی گەیشتوون، بۆیە کاتێتی کاژی چەقبەستوویی و خاوەخاو تێپەڕێنین و پێکەوە ؛ ڕاگەیاندنەکەمان بکەینەوە ڕاگەیاندنە کاریگەرەکەی جاران ، ڕێگا بۆ کچان و کوڕانی قۆناغی میدیای نوێ و سۆشیال میدیا خۆش بکەین ، ڕۆڵیان بدەینێ و متمانە بە تواناکانیان بکەین ، سا بەڵکو لەگەڵ وزە و ورەی ئەوانیشدا تەکانی شایستە بە خیتناب و کۆششی میدیایی خۆمان بدەین. [1]
جارێکی تر پیرۆزتان بێت.
هەر سەرکەوتوو بن.
#ستران عەبدوڵڵا#
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن
$تێبینی:$ ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!