ناونیشانی پەڕتووک: براکوژی؛ شەڕی ناوخۆی کورد
ناوی نووسەر: فەیسەڵ داغڵی
ناوی وەرگێڕ: ڕێبوار هەمەوەندی
وەرگێڕان لە زمانی: تورکی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2021
$دەربارەی پەڕتووکی براکوژی$
پەڕتووکی (براکوژی) واتا شەڕی ناوخۆی کورد. ئەم پەڕتووکە پەڕتووکێکی دیکومانتاری، بەڵگە سەلمێنەرە کە لەلایەن ڕۆژنامەوان (فەیسەڵ داغڵی) ییەوە نووسراوە و ڕێبوار هەمەوەندی لە تورکییەوە وەریگێڕاندووە، ئەم پەڕتووکە باس لە هێرشەکانی یەکێتی و پارتی دەکات بۆسەر گەریلاکانی #پەکەکە# بە هاوکاری و هەماهەنگی سوپای تورک کە لە ساڵی 1992 هاتووەتە ئاراوە، ئەم پەڕتووکە مۆرێکی ڕەش و قێزەوەنە بە ڕووی خیانەتکارانەوە کە هەوڵیانداوە شۆڕشی ئازادیخوازانەی گەلی کورد لە باکووری کوردستان بە هاوکاری دەوڵەتی تورک لەسەر زەوی بسڕنەوە، بەڵام لەهەمبەر ئەم خیانەتە گەورەیەدا گەریلاکانی گەلی کورد بەرخودانیان کرد و نەیانهێشت ئاوات و خەونی دەوڵەتی تورک بێتەدی، هەروەها بوو بە وانەیەک بۆ هێزە کوردییەکانیش کە ئیتر بەسە بۆ خیانەت. بۆ نموونە خوێنی شەهید بەریتان لە ئەستۆی ئەو لایەنانەدایە کە بەشدارییان کردبوو لەو هێرشانە. [1]
Lesen Sie das Buch: براکوژی؛ شەڕی ناوخۆی کورد
Gesamt Download
340 Wir bitten alle Autoren, Übersetzer und Verleger sich mit uns in Verbindung zu setzen, falls Ihre Bücher nicht in Ihrem Einvernehmen heruntergeladen wurden.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,112 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!