$کێن باوکانی سێ پەیامبەرە ئایینیەکە؟ بۆ مەلاکان و کەسە ئایینیەکان$
#ئیدریس مستەفا#
لە پەرواێزی کەمپینی (ناوی دایکم ناوی منە).
(من باس لەو کەمپینە ناکەم بەڵام هەرشتێک بچوکترین ماف و مانا بگەڕێنێتەوە بۆ ئافرەت بە گرنگی دەزانم و پشتیوانی لێدەکەم)
یەهودیەت و کریستیانەت و ئیسلام ئەو سێ ئایینەی ناوچەی شامی ئێستا و نیمچە دوورگەی عەرەبین و وەک دەڵێن ئایینیە ئیبراهیمە ئاسمانیەکان. لە هەر سێ ئایینەکەدا سێ چیرۆکی وەک یەک هەیە سەبارەت بە پەیامبەرەکانیان بە پێی ڕیوایەتی خۆیان. موسا باوکی نییە و ماڵێک بەخێوی دەکەن و پیشەکەی شوانێتی بووە. عیسا باوکی نییە و پیشەکەی شوانچێتی بووە. محەمەدی پەیامبەری ئیسلام هەمان شت باوک و دایکی دیار نین و پیشەکەی شوانێتی بووە. دیارە لە هیچ سەرچاوەیەکی مێژوویی و ئایینی ئیسلامیشەوە بەڵگەیەکی ئەوتۆیان نەخستۆتە ڕوو سەبارەت بە دایک و باوکی پەیامبەری ئیسلام.
گەر کەمێک بە وردی دیقەتی بدەیت دەبینین هەر سێ پەیامبەرەکە سێ چیرۆکی لە یەک چوویان هەیە و هەر سێکیان باوکیان دیار نییە (دیارە لەوەی ئیسلامدا چ دایک چ باوک دیارنین و باس نەکراوە)، هەر سێکیان بە هەتیوی گەورەبوون و هەرسێکیان شوان بوون و لە یەک ناوچەی جوگرافیدا پەیدابوون و یەک ڕەگی مێژوویشیان هەیە چ وەک ڕەگەزی قەوم بوونیان و چ وەک نزیکایەتی و لە یەکچوویی ئایینەکەیان. تاکو ئێستاش هیچ بەڵگەیەکی مێژوویی نەیسەلماندووە کە نە موسا و نە عیسا و نە موحەمەدیش ئاسەوارێکی مێژووییان هەبێ بەوجۆرەی ئێستا شوێنەکەوتووەکانیان و باوەڕدارەکانیان باسیان دەکەن. مێژووی خودی ئایینەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە هەر چیرۆک و سەرگوزەشتەیەک کە ئێستا هەیە لەسەر ئەو پەیامبەرانە لە دوای مردنی خۆیانەوە بە دەیان ساڵ درووستکراون و وتراونەتەوە وەک چۆن خودی پەڕتووکە ئایینیەکانیان ئاوها هەڵگیرایەوە و نووسرایەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 463 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!