#پارتی دیموکراتی کوردستان# هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی چەند پۆستێکی نوێ لە حکومەتی نوێی ئێڕاق دەستپێکردووە.
پارتی دەیەوێت ئەو پۆستانە لە #بەغدا# پڕبکاتەوە، کە وەک پشکی پارتی لە حکومەتی نوێی ئێڕاق بۆی دیاریکراوە و بۆ ئەوەش دەستی بە هەوڵ کردووە.
هەوڵەکانی پارتی بۆ وەرگرتنی چەند پۆستێکی بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و چەند پۆستێکی تری ئەمنی و مەدەنین.
پارتی لە ڕێگەی فراکسیۆنەکەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەستی بەو هەوڵە کردووە و دەشیەوێت بە زووترین کات ئەو بابەتە یەکلابێتەوە، بۆ ئەوەی تەواوی ئەو پۆستانە وەربگرێت بۆی دیاریکراوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 556 mal angesehen