#قوباد تاڵەبانی# ڕایگەیاند، ئەگەر ژنان دەرفەتیان پێبدرێت لە هەر بوارێکدا دەتوانن سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە ئینستاگرام ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر و باشتر دەیسەلمێنن کە ئەگەر ژنان دەرفەتیان پێبدرێت لە هەر بوارێکدا دەتوانن سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنن.
باسی لەوەش کردووە، زۆر خۆشحاڵ بووم پێشوازیم کرد لە #ڕەنۆ شاهۆجاف# یەکەم ژنی فڕۆکەوانی هێلێکۆپتەر لە کوردستان و ئێڕاق.
دەشڵێت، کوردستان لەسەر دەستی ژنانی ئازا و دانا پێش دەکەوێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 661 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!