بەڕای من پەروەردەی منداڵێک ئاسانترە لە دووان و سیان، نەشتەرگەری باشترە لە لەدایک بوونی سرووشتی، نانی تیری بازاڕ باشترە لە نانکردن چونکە ماندوو دەبێت و دەچێتە دکتۆر و عیلاج و شت وەردەگرێ هەروەکو خۆی لێدێتەوە دواتر نیوەی ئەندامانی خێزان پێیان خۆشە و نیوەشیان ناشکوری پێ دەکەن
قاپشۆر و جلشۆر و گسکی کارەبا و عەجانە و فڕن باشترن لەکەرەستە سەرەتاییەکانی ژنی پێشوو دنیایەک ماندوو بوونیان پێوە دەچەشت، دلیڤەری خواردن باشترە لەوەی بچییە سەر نان و سفرەی حازری خەڵک لەکاتی پێویست.
دایەنگە باشترە بۆ منداڵ لەمنەتی ئەم و ئەو، ژن دەوامێکی هەبێ و موچەی خۆی هەبێ باشترە لە ژیانی چوار دیواری ناوماڵ، هەموو کار و پیشەیەکی ژنی قەدیمم خۆش دەوێت و ڕێزیان دەگرم بەڵام کەدەبینم قسەی ئاوا تاڵ دەکرێ دەڵێم هەموو ماندوو بوونێک بەزایە دەڕوا بۆیە سەردەمیانە بژین باشترە.
ئەوەندە تەداخولی ژیانی ژنتان کردووە لەبیرتان چووە خۆتان بژین. [1]
#هاوژین حەسەن قەڵادزەیی#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 918 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!