(زَٲر زَئير): دەنگی شێرە
(رَيّان): چییە؟ تیراوی نیرە
(رَيّا): مێیە (ذَيل): داوێنە
(غَد): سبحەیە (ٲَمسِ): دوێنە
(حَصي): چییە؟ بەردی بچووک
(ٲَنوک): ئەحمەقە، جەمعیچی: (نُوک)
(غُراب و غُداف): قەلە ڕەشە
(نُون): ماسییە (دامِس): ڕەشە
(ناحِل و نَحيل و ضامِر): لەڕە
(حَمَٲة): چییە ڕەشە قوڕە
(عُنصُل): پیازە خووگانە
(مَنهَل): چەشمە (مَعدَن): کانە
(دَواة و مِحبَرَة): دەوێتە
(کُميت): بڵێ ئەسپی کوێتە
(رَمادَ): چییە؟ خۆڵەمێشە
(رَمَد): بە کوردی چاوێشە
(ٲَرمَد و ڕَمداء): چاوئێشاوە
(ثاني): ژنە ئەوەڵ پیاوە
(جامِد): وشکە (ضَخم): ئەستوورە
(نباح): وەرە (عَواء): لوورە
(عائِل): فەقیر و موحتاجە
(نَهب): چییە؟ تەخت و تاراجە
(سُبَّحَة): تەزبیح (صَرّ): بای سەختە
(نَيّ): چی؟ کاڵە (نَصيج): پوختە
(مارِن): چییە؟ نەرمەی گوێیە
(عَشاء): تەعامی شەوێیە
(غَداء): تەعامی سوبحیە
(نَعَم، ٲَجَل، جَير): وەیە
(ٲَي: ۆللهِ): وایە بە خودا
(غَزَل): ڕیسە (طاقَة): هەودا
(بُخار): هەڵمە (عَجاج): تۆزە
(مَلَۆين): چی؟ شەو و ڕۆژە
(مِغزَل): تەشی هەم خەڕەکە
(فَنَک): بە کوردی دەڵەکە
(حِبر و مِداد): مەڕەکەبە
(حَضَر و مَنزِلَة): مەرتەبە
(حَبحَب و ڕَقّي و دِبسي): شووتی
(خَيشوم): چی لای ژووری لووتی
(صَحاح و صَحيح): ساغ و دروست
(مَقطُوع): بڕاو (مَوصُول): پەیوەست
(صَديد): کیمە (ۆرَم): ئاماس
(شجي): مەحزوون (حافي): پێخواس
(لِجام): لەغاو (خِطام): هەوسار
(راکِب): بڵێ وشترسوار
(مِشکاة): تاقێکە بێ کولێن
(نَجيع و دَم): بە خوێن دەڵێن
(عِنان): چییە؟ دەستە جڵەوە
(مُقمِر): شەوی مانگە شەوە
(سارِي): ئەو کەسە بە شەو دەڕۆ
(رُقعَة، خَرقَة): هەر دوو پەڕۆ
(غالي): گران (رَخيص): هەرزان
(عالِم): دانا (جاهِل): نەزان
(مَدَر): کڵۆ (ٲَقِط): کەشکە
(جافّ و جامِد): بڵێ وشکە
(سُور): شورایە (حائِط): حەسارە
(حِديث): سوخەن (مِسمار): بزمارە
(جَديد): تازە (قَدِيم): کۆنە
(مَشحُون): پڕە (دُهن): ڕۆنە
#شێخ مارفی نۆدێ# [1]