داشۆرین
ئەسیری ژنی بێنەوا، گرتووی دەردی بێدەوا
لێت عەیبە کیبر و هەوا، چونکە پەتت بە گونەوە
ئەی ئەسیری وەک خاک، سەردۆزی حیزی بێ باک
وەختێ ژن تۆی کرد بە لاک، مەحاڵە ڕاستبوونەوە
ئەی ئەسیری وەکو باو، مل حیزی سەرلێشیواو
وەختێ ژن تۆی کرد لغاو، تابیعیەتی بەستنەوە
بۆچی ئەسیری ژنی؟ خۆت تابیعی مردنی
چونکە تابیعی کونی، بۆیە ئەتکاتە کونەوە
ژنی بەد و خوانەناس، ناوتی لەبیر بردەوە
بەسییە عەیبە ئەو حاڵە، خۆ ژین لەپێش مردنەوە
ببیە قسەی (فەنایی) کە نییەتی هیچ بینایی
سووننەتە بێ هەوایی، حەرامە موو لستنەوە. [1]