جۆری وشە: ناو
وشەی سپاش (spãŝ) وشەیەکی فەرهەنگی زمانی پەهلەوییە، بە واتای فەزا (الفضاء)ی عەرەبی دێت. ئەم وشەیە بە شێوەی ئیسپەس (Espace) چووەتە زمانی فەرەنسی، ئینگلیزەکانیش لەوانیان وەرگرتووە و کردوویانە بە سپەیس (Space). فەرهەنگی ئۆکسفۆرد دەڵێت، لە سپاتیوم (spatium)ی لاتینی وەرگیراوە، بەڵام ئەنتۆنیۆ پاناینۆ، مەنوچەهر ئاریانپوور، ڕۆبەرت زەینەر و ناسر ئینقیتاع وشەکە دەبەنەوە سەر زمانی پەهلەوی و ئاڤێستایی. دیتم وشەی Space بە سپاش کرابوو بە کوردی.
کوردی: سپاش
عەرەبی: الفضاء
ئینگلیزی: Space
فەرەنسی: Espace
فارسی: فضا، اسپاش [1]
واتای (فضا/فضاء) لە فەرهەنگی کاوە دا:
بۆشایی؛ جێگای هەسارەکانی جیهان؛ حەوا، گشیوس؛ گشێوش؛ هەوا.
Hinweis: Kurdipedia möchte "alle" kurdischen Wörter und Phrasen aus allen Dialekten sammeln.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 76 mal angesehen