Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Bibliothek
Ökologie: Aufstand der Natur
26-05-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Durch Armenien. Eine Wanderung und der Zug Xenophons bis zum Schwarzen Meere. Eine militär-geographische Studie
18-05-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  518,797
Bilder  106,048
PDF-Buch 19,350
verwandte Ordner 97,415
Video 1,397
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene ...
Bibliothek
Konflikte mit der kurdische...
Artikel
Als die Guerilla die Mensch...
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen W...
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muh...
دینز و بەفری کوێستان
Historische Fotos sind unser nationales Eigentum! Bitte entwerten Sie sie nicht mit Ihren Logos, Texten und Farben!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دینز و بەفری کوێستان

دینز و بەفری کوێستان
دینز و بەفری کوێستان
#هاوڕێ نەهرۆ#

دینز خەڵکی دەشتی هەولێرە. تەمەنی نزیکەی بیست و دوو ساڵێک دەبوو، کاتێ خۆی باپیرەو باوکی لە کوردستانی باکوورەوە جەڵەبیان هیناوە بۆ گوندەکانی دەشتی هەولێر. ئەو دەمە باوکی سەڵت دەبێ بەرێکەوت لە گوندی باغەمرە حەزی دەچێتە کچیکی نەشمیلانەی ئەو گوندە، سەرەتا باپیرەی دینز ڕازی نابێ کوڕەکەی ئەو کچە بێنێ بەڵام باوکی دینز سوورە لەسەر هینانی کچەکە لە دواجار دا باپیرە بە کوڕەکەی دەڵێ بەمەرجی ئەو کچە دێنێ ئەگەر کوڕێکتان بوو ناوی لێ بنێن دینز، ئا بەم شێوەیە دینز ناو نرا. دینز خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەیان تەواو کرد بۆ خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی ڕووی لە هەولێر کرد. لە کن خزمێکی دایکی، دینز زۆر زیرەک وچالاک بوو، لە دوا ساڵی ئامادەیی پلەیەکی بەرزی بەدەست هینا. هەر بۆیە لە زانکۆی تەکنۆلۆژی لە بەغدا ناوی دەرچوو، دوای دوو ساڵ خۆیندن لە زانکۆ ڕێک ساڵی 1982 قوتابیە کوردەکانی زانکۆ مانیان گرت وەک بەدەنگ هاتنەوەی خەڵکی ڕاپەریوی کوردستان لەو دەمە، ساڵی 1982 ساڵیکی بەرهەڵستکاری بوو لە کوردستان و عیراق زۆرترین خەڵک لە زیندانەکان لە سێدارە دران.

دینز هەر ئەو ساڵە وازی لە خۆیندن هینا و چووە ڕیزی پێشمەرگەکانەوە. سەرەتا لاویکی خوێن گەرم و بێ ئەزموون بوو بەڵام دوای ماوەیەک هەست و هۆشی کرایەوەو کەوتە گومان لە جوڵانەوەکە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ جوڵانەوەکەی لەبەرچاو ڕەش بوو، پێ وابوو جۆڵانەوەکە ستراتیژی نییە بەڵکۆ پارتێکی تەکتیکی ین، هەر بەناو لایەنگی هەژارو زەحمەتکێشن ئەگینا لە ناواخن دا فرسەت تەلەبن. ڕۆژێک لەگەڵ ڕژێمی ئیراق هاوکاری دەکەن بۆ پتەوکردنی خۆیان ڕۆژێک لەگەڵ ئیران، سکرتیرەکەیان کەسایەتییەکی میکافیلی هەبوو، دوای دوو ساڵ خەباتی بێووچان لە ڕیزی پێشمەرگەکان دینز وازی لێیان هینا بەواتایەکی تر چەکی دانا بەڵام ناوچەکەی بەجێ نەهێشت لە ناوچە ڕزگارکراوەکان هاتوو چۆی ڕێکخراوەکانی چەپی ئیرانی دەکرد بەتایبەتی ڕیکخراوی جەنگاوەرانی ئازادی چینی کریکار لە ناوەراستی ساڵی 1985 ئاشنایەتییەکی باشی لەگەڵ پەیدا کردن، بارەگاوبنکەی ڕێکخراوەکە لە گوندی (میم) بوو، ئێوارەیەکی زستانی یەنیوار نیازی سەردانی گوندی (هاء) بوو، خێزانیکی ئاشنای لەو گوندە هەبوو کچێکی جوانیان هەبوو، دینز هەر بە خەیاڵی کچە جوانەکەیان شەو لەماڵی کچەکە مایەوە، هەرچەندە دینز بروای بە خۆشەویستی ئەفلاتونی هەبوو، هیچ نیازێکی تری نەبوو، بەم شێوەیە نانی ئیوارە لە ماڵی کچەکە خواردوو کە بریتی بوو لە شلە ساوەر، کاتێک کچەکە بەگەرمی پێسوازی لێ دەکرد ئاهێکی خۆشی بە دەمارەکانی دڵی دا گوزەری دەکرد. کچەکە هەستی کرد کە ئەم کوڕە عاشقە بەڵام عاشقێکی سەیرو سەمەرە کە نازانی چۆن تەرجەمەی عیشقی خۆی بکا، دینز بەیانی زوو لە خەو هەڵسا و قەواڵتی کردو ملی ڕێگای گرتە بەر بەرەو گوندی (سین) نێوان گوندی (هاء) وگوندی (سین) نزیکەی سەعات و نێوێک دەبوو بە پیادە بەڵام شەو بەفرێکی زۆر باریبوو، دینز ئەزموونی زۆری نەبوو لە کوێستان. ڕێگاکە کەس بەفرەکەی نەشکاندبوو بە واتایکی تر دوای بەفر بارین کەس پیا تێپەڕ نەببوو، دینز جووتی پێڵاوی لاستیقی لە پێ دابوو، زۆر بە بێ باکی ملی ڕێگای گرتەبەر هەر نێو سەعاتی یەکەم خۆش بوو دواتر پەیتا پەیتا گەردەلوول هەڵی کرد، لە ڕیگاکەدا تووشی چاڵاییەک بوو چەشنی دوڵ وا بوو پڕ بوو لەبەفر بە هۆی گەردەلوولەوە، دینز تا بن ڕانی نوقمی بەفر بوو لە پڕ هەستی بە بێ ئۆمیدی کرد چونکە پێڵاوێکی لە نێو بەفرەکە بەجێ ما. دەستی برد دەریبێنێ، بەڵام بەفرەکە قووڵ بوو ئاکام سەرکەوتوو نەبوو هەر بۆیە بە تاقە پێڵاوێکەوە ملی ڕێگای گرتە بەر، دەستی بە نیمچە ڕاکردن کرد چونکە ترسی گورگی هەبوو لەم چۆڵەوانی یەدا، دوای ماوەیەک مەزەندەکەی ڕاست دەرچوو، گورگێکی بینی بە لوقە لوق لە چیاکە هاتە خوارەوە یەکسەرو دەستبەجێ دینز ترسی لێ نیشت نەخواسمە هیچ جۆرە چەکێکی پێ نەبوو تا دەهات گورگەکە نزیک تر دەبووەوە، دینز هەنگاوەکانی خێرا تر کرد. لەنێوان ئەم دوو گوندە ڕێبوارێک بەدی نەکرد، کێ بەم بەفرو گەردەلوولە دەردەچی دینزیش ئەگەر ئەزموونی کویستانی هەبووایە دەرنەدەچوو، بێ ئومیدی باڵی کێشا بەسەر مێشکی دا بەڵام لە هەمان کاتدا چاوەڕێ فریاد ڕەسێکی دەکرد بەڵام چۆن و کەی و لە کوێ؟ نەیزانی تا لە قەراغ ڕێگاکە دارێکی بەدی کرد بەفر دایپۆشیبوو تاڕادەیەک بڵندبوو، دینز نەیزانی داری چی یە؟ گرنگ نەبوو بەلایەوە لەناسینی جۆری درەخت و ناوی گوڵەکان زۆر کولەوار بوو.

بە ئاسانی هەڵگژا بە قەد دارەکەو سەرکەوت بەو نیازەی لە گورگەکە ڕزگاری ببی دوای چەند ساتێک گورگەکە بە لوقە لوق هات بۆ لای دارەکە، گورگەکە دیار بوو زۆر برسی یە. دینزیش لەسەر دارەکە دەلەرزی لە سەرما هەروا بەتەواوەتی ترسی لێ نیشتبوو بەڵام لەکانگای دڵی دا چاوەڕی فریادڕەسیکی دەکرد نەیزانی چۆن و کەی و لە کوێ؟ دوای ماوەیەک گورگێکی دیکە پەیدا بوو بەرەو دارەکە بە لوقە لوق هات دیارە بۆنی ئادەمیزادیان کردووە.

تا دەهات دینز زیاتر ترسی لێ دەنیشت، ئێستا بوونە دوو گورگ دینزیش لەسەر دارەکە دەلەرزی هەم لە ترس و هەم لەسەرما تا دەهات گەردەلوولەکەش توند تر بوو. دینز کاتێ خۆی لە بەغدا چیرۆکێکی خوێندبووەوە لەسەر چارەنووسی کابرایەک کە لەسەر درەخت دایەوە وچەند گورگێک لە خوارەوە چاوەڕێ ئەکەن بکەویتە خوارەوەو بیخۆن، کاتێ دینز ئەم چیرۆکەی خوێندبووەوە لەو بروایە دا نەبوو ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆی تووشی هەمان چارەنووس دەبێ بەڵام قارەمانی چیرۆکەکە پەنجەی خۆی بریندار دەکاو خوێنی پەنجەی بەر ئەداتەوە سەر یەکی لە گورگەکان ئاکام گورگەکانی دی پەلاماری گورگی خوێن بەرکەوتوو دەدەن بەم شێوەیە قارەمانی چیرۆکەکە لە دەستی گورگەکان ڕزگاری دەبێ، دینز بیری کردەوە چۆن دەستی خۆی بریندار بکاو بە چی؟

چۆن ڕێک خوێنی پەنجەی بەر بداتەوە سەر یەکی لە گورگەکان، دینز سەری هەڵبڕی بو ئاسمان جگە لە تەم و مژی گەردەلوول شتی دیکەی بەدی نەکرد، دەستی برد بۆ گیرفانی چەقۆیەکی قەلەم بڕی دۆزییەوە لەگەڵ لایتێکی قەڵەمی، نیازی بوو پەنجەی خۆی بریندار بکا، چەند هەوڵی دا جورئەتی نەکرد پەنجەی خۆی بریندار بکا، لە دڵی خۆی دا دەیگوت دوای ماوەیە گورگەکان بێ ئۆمید دەبن خۆیان دەرۆن ئاکام ئەویش دیتە خوارەوەو بەرەو گوندی (سین) بەڕا کردن دەڕوا بەڵام لە پڕ دینز گوێی لە دەنگی تەقەیەک بوو، تەقەی گوللەیەک بوو بەرەو ئاراستەی دارەکە، هەر بۆیە گورگەکان ڕەوینەوە ڕایان کرد، دوای ماوەیەک گەردەلوولەکە کپ بوو دینز سەیریکرد دوو کەسی بینی لەسەر ڕێگاکە چەکدار بوون تومەز ئەوان لە دوورەوە گورگەکەیان بینیوە بۆیە تەقەیان کرد، گورگەکان بەرەو شاخەکە ڕۆیشتن و لەچاو ون بوون بەبێ ئەوەی هیچ دەست کەوتێکیان هەبێ.

دینز لە دارەکە هاتە خوارەوەو بە ئاراستەی دوو کەسەکە ڕۆیشت، یەکێکیان گەنجێکی تێکسمڕاو بوو ڕووی دەمی لە دینز کردوو پێ گوت برا پێ دەچی دەشتەکی بێ بۆیە لەم ڕۆژە بە بێ چەک هاتووچۆ دەکەی لەم کویستانە، دینز توزی بەسەر خۆی دا شکایەوەو بەشەرمەوە گوتی بەڵی خەڵکی دەشتی هەولێرم ناوم دینزە، گەنجە تیکسمڕاوەکە دیقەتی دینزی دا و پێ گوت تاقە پێلاوەکەت لە کوێ یە؟ لە وەڵام دا دینز گوتی لەو دوڵە نوقمی ناو بەفر بوو نەمتوانی دەری بێنم بۆیە بە جێم هێشت.
گەنجە تێکسمراوەکە خەڵکی شارباژێڕ بوو بە دینزی گوت برا ناوەکەیشت کوردی نییە. دینزیش بە کورتی سەرگوزەشتەی باوک و باپیرەی گێڕایەوە وگوتی لەسەر داخوازی باپیرەم ناویان لێ نام دینز، دینز وشەیەکی تورکی یە بە واتای دەریا دێت.
گەنجە تێکسمراوەکە لە دینزی پرسی ئاخۆ پارەت پێ یە؟ دینز وەڵامی دایەوەو گوتی بەڵی دە دینارم پێ یە، گەنجە تیکسمراوەکە گوتی دەی باشە لە گوندی (سین) دوکانی لێ یە دەتوانی جووتی گورەوی و جووتی پێڵاو بکڕی، بەم شێوەیە دینز دوای کێشمەکێش گەیشتە گوندی (سین) لە دوکانی گوندەکە پیداویستیەکانی کڕی و چوو بۆ مزگەوت لە بەر سوپا دارینەکەی خۆی گەرم کردەوەو بە بینینی هاورێیەکانی شاگەشکە ببووەوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 221 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
Verlinkte Artikel: 1
Gruppe: Artikel
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Geschichte
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 96%
96%
Hinzugefügt von ( زریان عەلی ) am 23-06-2022
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ) auf 25-06-2022
URL
Dieser Artikel ist gemäss Kurdipedia noch nicht finalisiert
Dieser Artikel wurde bereits 221 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Kobanê-Verfahren: DEM kündigt Gerechtigkeitswachen an
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Artikel
Von 1992 bis heute: „Die PDK greift von hinten an“
Biografie
Saya Ahmad
Bibliothek
Ökologie: Aufstand der Natur
Biografie
Leyla Îmret
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Pteridophyta und Anthophyta aus Mesopotamien und Kurdistan sowie Syrien und Prinkipo
Biografie
Kenan Engin
Biografie
Sebahat Tuncel
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Bibliothek
Durch Armenien. Eine Wanderung und der Zug Xenophons bis zum Schwarzen Meere. Eine militär-geographische Studie
Artikel
Aufstandsversuche an der Oberfläche: Das Unternehmen “Mammut” (Irak) von 1943
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Biografie
Ismail Küpeli
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
Urteile im Kobanê-Verfahren gesprochen

Actual
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
Bibliothek
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
11-06-2023
هەژار کامەلا
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
Artikel
Als die Guerilla die Menschen in Şengal beschützte
01-08-2023
هەژار کامەلا
Als die Guerilla die Menschen in Şengal beschützte
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Neue Artikel
Bibliothek
Ökologie: Aufstand der Natur
26-05-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Durch Armenien. Eine Wanderung und der Zug Xenophons bis zum Schwarzen Meere. Eine militär-geographische Studie
18-05-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  518,797
Bilder  106,048
PDF-Buch 19,350
verwandte Ordner 97,415
Video 1,397
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Kobanê-Verfahren: DEM kündigt Gerechtigkeitswachen an
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Artikel
Von 1992 bis heute: „Die PDK greift von hinten an“
Biografie
Saya Ahmad
Bibliothek
Ökologie: Aufstand der Natur
Biografie
Leyla Îmret
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
Pteridophyta und Anthophyta aus Mesopotamien und Kurdistan sowie Syrien und Prinkipo
Biografie
Kenan Engin
Biografie
Sebahat Tuncel
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Bibliothek
Durch Armenien. Eine Wanderung und der Zug Xenophons bis zum Schwarzen Meere. Eine militär-geographische Studie
Artikel
Aufstandsversuche an der Oberfläche: Das Unternehmen “Mammut” (Irak) von 1943
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Biografie
Ismail Küpeli
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
Urteile im Kobanê-Verfahren gesprochen

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.359 Sekunde(n)!