مێژووی ئاڵای کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پێش کۆماری کوردستان
تەماشاکردنی هەر لاپەڕەیەکی ڕۆژنامەکانی تورکیا لە سەردەمی دامەزراندنی کۆمارەوە تا ئەمڕۆ، وەک لێکردنەوەی قەتماغەی برینێکی جەستەی کورد وایە و ئازارێکی زۆری هەیە، بەڵام هەمان کات ئەو ڕۆژنامانە، بێ ویستی خۆیان، زۆر ڕاستی و بابەتی گرنگیان بۆ مێژوو تۆمار کردووە.
بۆ نموونە، ڕۆژنامەی ڤاکیت لە ژمارەی ڕۆژی 17ی 8ی 1930دا هەواڵێکی دەربارەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای تورکیا و ئێران دژ بە شۆڕشگێڕانی ئاگری بڵاو کردووەتەوە. ئەو ڕۆژنامەیە لەگەڵ هەواڵەکەدا وێنەی ئاڵایەکیشی داناوە و لەژێریدا نووسراوە (ئاڵای کۆمەڵەی خۆیبون). لەسەر ئاڵاکەیش وشەی (خۆییبوون) دەبیندرێت.
وەک دەبیندرێت، ئاڵاکە هەمان ئەو ئاڵایەیە کە ئەمڕۆ بە ئاڵای کوردستان ناسراوە. کەواتە مێژووی ئاڵای کوردستان بەلایەنی کەمەوە دەگەڕێتەوە بۆ 16 ساڵ بەر لە ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان و ئاڵای بزووتنەوەیەک بووە کە 92 ساڵ لەمەوبەر شۆڕشی گەورەی ئاگریی بەرپا کردووە و هەزاران قوربانی لە ڕێگەی ڕزگاری و سەربەخۆییدا بەخشیوە.
من بەش حاڵی خۆم، وەک ڕێز و وەفاداری بۆ هەموو شەهیدانی شۆڕشی ئاگری و دۆڵی زیلان، هەمیشە ڕێزم لەم ئاڵایە گرتووە و دەگرم.
ئەوانەیش کە لەم سەردەمەدا سووکایەتی پێ دەکەن و بە ئاڵای دەسەڵاتی هاوچەرخی کوردی دادەنێن، مێژوو و لۆژیک وا دەخوازێت بە بۆچوونی خۆیاندا بچنەوە و تەنانەت لە هەر خۆپێشاندانێکدا بە ئەندازەی ژمارەی بەشدرابووان، ئەم ئاڵایە بەرز بکەنەوە.
سەرچاوە: ئەرشیڤی ڕۆژنامەی ڤاکیت.[1]
https://www.gastearsivi.com/gazete/vakit/1930-08-17/1
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,243 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!