ناو: قادر
نازناو: قادر شێخانی
ناوی باوک: ئیسماعیل مستەفا
$ژیاننامە$
ساڵی(1971) لە گەڕەکی(گڵکەند)ی شاری #هەولێر# لە دایکبووە، باوک و باپیری خەڵکی گوندی(بانە مورد)ی شارەدێی #دێگەڵە#ن، ساڵی(1987) پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی کوردستانی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#ەوە دەکات، لەژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری چەندین چالاکی سەربازی و پێشمەگایەتی کردووە وەکو: گرتنی(قاتعی ئەبو جەعفەر مەنسوڕ) و دێگەڵە و سەری ڕەش و شەڕی مەڵبەند و شاخی نوسەک و چیای هەڵەمەند و شاخی کونەکۆتر.
لەڕاپەڕینی 1991ی خەڵکی کوردستانیش لە باشور بەشداری ئازادکردنی هەولێر و #کەرکووک#، لە زۆربەی شەڕەکانی ناوخۆش لە گەردەلولی تۆڵەی یەکەم و دووەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداربووە، لە شەڕی ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعشیش بەشداربووە لە ئازادکردنی(جەلەوڵا-گوڵاڵە) و تەواوی گوندەکانی باشوری کەرکووک.
ئێستا ئەفسەرە بە پلەی عەقید لە لیوای(3)ی تایبەتی #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی# سەرۆکی ئەنجومەنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,305 mal angesehen