وار، لە وارێ پیرۆزترە
وار: واتە نیشتمان و خاک و مەفتەن و زێد و هەوار، مرۆڤ بە هۆی بژێوی و کاروباری ژیان و هەندێجاریش به ناچاری لەبەر بارودۆخی ڕامیاری و ئاینی و ئابوری و دوژمنداری، هەوارگە و گوند و نشینگە و شار و وڵاتی خۆی بەجێ دەهێڵێت و لە وار و نیشتمان و مەفتەنێکی تر دەگیرسێتەوە و نیشتەجێ دەبێت، کەشێکی ئەرێنی لە شوێنی دووەم بۆ دەرەخسێت و گونجاوتر دەبێت وەکو نیشتمانی دایکیان بۆیە لە کۆچ و کۆچباری کوردانیش ئەوە ڕەنگی داوەتەوە و بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت: وار، لە وارێ پیرۆزترە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,296 mal angesehen