قەڵای پاشا کۆرە لە دوکان
یەکێک لە شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان قەڵای دوکانە کە بەقەڵایی (سارتکە، پاشاکۆرە، میرمحمەد) ناو دەبرێت، ئەم قەڵایە بەمەبەستی سەربازی لەسەر گردێکی بەرز دروست کراوەو بەسەر قەزای دوکاندا دەڕوانێت واتە لەشوێنێکی گرنگ و ستراتیجی بنیاتنراوە چاودێره بەسەر چواردەوری خۆیدا بۆ پاراستنی ناوچەکە دروستکراوە لەکۆندا
مێژووی دروستکردنی ئەم قەڵایە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوای میر محمد پاشای ڕەواندز دەگەڕێتەوە(18131837ز).
میرنيشی سۆران
میرنشینی سۆران (1835-1399) حکومەتێکی کوردی بوو کە لە 1816دا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند و لە ساڵی 1835دا بەدەستی هێزەکانی عوسمانی تێکچوو.
دامەزراندنی میرنشینی سۆران لە لایەن کوردێکەوە بوو ناوی کەڵۆس بوو. کەڵۆس کوردێکی گەلێک ناودار بووە. لە سەردەمی میر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و خۆش دەبێت.
میر مستەفا لە ساڵی 1813دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی میر محەممەد بووە، میرمحەمەد پیاوێکی هۆشیار و زیرەک بووە، زۆر بەناوبانگ بووە، ئەم میر محەمەدە زیاتر بە پاشا کوێرە بەناوبانگ بووە.
میر محەممەد کاروباری میرێتی دەکاتە دوو بەشەوە:
چارەسەرکردنی شەڕ و گێرەوکێشەی ناوخۆیی.
خەبات لە پێناوی بەرفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا. میرمحەمەد پاشا کۆرە پاش تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر میرێتییەکەیدا، واتە لە ساڵی 1816دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندزە دروست کرد.
لەو کارخانەیەدا، شمشێر تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ و... هتد درووست دەکران.
پاش ئەوەی میر سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و دەستی دایە خەباتی بەرفراوانکردنی سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایەکی سەربازیی لە 30000 (سی هەزار) سەرباز درووست کرد، لەوانە 10000 (دە هەزار) ی سوارە و 20000 (بیست هەزار) یشی پیادە بوون.
لە ساڵی 1833دا سنووری میرنشینیی سۆران گەلێک بەرفراوان بوو. لە باکوورەوە دەگەیشتە جزیرە و لە باشووریشەوە تاکوو زێی بچووک و لە لایەکی تریشەوە دەگەیشتە سنووری میرنشینی بۆتان.
میرمحەمەد بۆ بەڕێوەبردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا. لە سیستێمەکەیدا خەزێنەیەکی سێ بەشیی پێک هێنا:
بەشی ماڵ و مڵکی تایبەتیی میر.
بەشی داهات و باج.
بەشی دارایی و فەرمانڕەوایی و شارەکان و... هتد.
میرمحەمەد لە ساڵی 1830دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراهیم پاشا، دژی سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا دەژیا.
میر لە ساڵی 1834دا پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆر کرد.
دەوڵەتی عوسمانیش هەردەم خەریکی پلانی هێرش بردنە سەر میرنشینی سۆران بوو، بەڵام هەر سەر نەدەکەوت.
لە ساڵی 1836دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید پاشا، هێزێکی گەورە و گرانیان ناردە سەر میرنشینی سۆران و شەڕێک قورس بەرپا بوو. لە دواییدا هێزی عوسمانی توانیی دەوروبەری میرنشینیی سۆران بگرێ.
دوایی میرمحەمد خۆی چوو بۆ ئەستەمووڵ. سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد، بەڵام لە گەڕانەوەدا بۆسەیەکیان بۆ دا نا و بە نامەردی میرمحەمەد پاشا کۆرە یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان هەڵوەشاندەوە.